بۆئەوەی لەسەرمای زستان پارێزراو بیت گرنگی بەم خواردنانە بدە
لەوەرزی زستاندا لەش بەپەرۆشە بۆ ئەوخواردنانەی کە کاربۆهیدارایت و ، پرۆتین ، چەوری بەسودیان تێدایە ئەمەش لەبەر ئەوەیە کە تاوەکو لەش بە تەندروست و گەرمی بمێنێتەوە. هەر لەبەر ئەوەشە چەند خۆراکێک هەن کە پێویستە لەسەر هەمووان زیاتر لەخۆراکەکانی دیکە گرنگی پێبدەن لەوەرزی زستاندا ئەوانیش:
ـ ماسی: چەوری ماسی وەک ماسییەکانی سەلەمۆن، تونا، کۆد، سەرچاوەیەکی باشی پرۆتین و ئۆمیگا ۳، بۆیە زۆر پێویستە لەوەرزی زستاندا گرنگیان پێبدرێت.
ـ هێلکە: کاتێک لەبارەی پرۆتینەوە ئەدوێین نابێت هەرگیز هێلکە لەبیر بکەین لەبەر ئەوەی هێلکە بەیەکێک لەو خواردنانە دادەنرێت ڕێژەیەکی باش پرۆتینی تێدایە، هەروەها ئاسن، زینک، سلینیۆم، و ڤیتامین B12 ، و ڤیتامین A ی تێدایە بۆیە ڕۆژانە لەزستندا دوهێلەکە بخورێت لەش بڕێکی باش ماددەی خۆراکی بەدەست دەهێنێت.
ـ چەرەسات: چەرەستا بەهۆی ئەوەی چەوری و ماددەی خۆراکی باشی تێدایە لەش بەگەرمی دەهێلێتەوە.
ـ پاقلەی سۆیا: پاقلەی سۆیا هەروەها ئەم خواردنەش دەوڵەمەندە بە کالسیۆم پرۆتین و ڤیتامین C.
وە: هەـف
سەرچاوە:
doctor.ndtv.com
PM:08:06:20/12/2018