ئەمشەو خۆپیشاندان لە بەسرە بەردەوامی هەبوو، خۆپیشاندەران ڕێگەی بەسرە و پارێزگای میسانیان گرت و نەیانهێشت هیچ تانكەرێكی نەوت و شمەك بەو ناوچەیەدا تێپەڕێت.
بە گوێرەی هەواڵی میدیا عێراقییەکان خۆپێشاندەران =تانكەرەكانی نەوتی پارێزگەكەیان ڕاگرت و، بەڵێنیشیان دا كە لەمەودوا ئاستی ناڕەزاییەكان دەبەنە قۆناخێكی توندترەوە،
هێزە ئەمنیەكان هەوڵیان دابوو ڕێگەكە بكەنەوە بەڵام خۆپیشاندەران بە توندی دژی وەستانەوە و ڕێگەیانەدا بەپەڕینەوەی تانكەرەكانی گواستنەوەی نەوت.