بەرگری شارستانی ھەولێر ئاماری رووداوەکانی ساڵی رابردووی بلاوکردەوەو رایگەیاند ، نزیكهی دوو ههزار حاڵهتى ئاگركهوتنهوه له ههولێر ڕوویداوه کەزۆرترینیان بەهۆی شۆرتتی کارەباوە بووه.
بێوار زەید، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی ھەولێر ئهمڕۆ چوارشهممه له كۆنگرهیهكى ڕۆژنامهوانیدا راگەیاند، لە ساڵی 2018 دا هەزار و 768 حاڵهتى ئاگركهوتنهوه تۆماركراون، کە 734 حاڵەتیان بە ھۆی کارەبا بووە و 110 حاڵەتیش ھۆکاری غاز بووە و 254 حاڵەتیش بە ھۆی کەمتەرخەمی بووە و 74 حاڵەتیش بە ھۆکاری جگەرەکێشانەوە بووە.
وتیشی، بەهۆی ئەو روداوانەوە 46 کەس گیانیان لەدەستداوەو 143 کەسیش برینداربوون و هەروەها 31 حاڵەتی خنکانیش تۆمارکراوون.
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی ھەولێر ئاماژهى بهوهشكرد، هەر لە ساڵی رابردوودا 12 خولی ڕۆشنبیری کراونەتەوە کە هەزار و 291 کارمەندی ئاگرکوژێنەوە تیایدا سوودمەند بوون و 611 بەڵێننامە لە خاوەن پرۆژەکان وەرگیراونەتەوە و مۆڵەتی تازەش بە 661 پرۆژەی نوێ دراوە.