"دەستگیرکراوەکانی دوێنێی سلێمانی مانیان لە خواردن گرتووە"

ژمارەیەک لە چالاکانی تەڤگەری ئازادی کە دوێنێ دەستگیکران لە زینداندا مانیان لە خواردن گرتووە.

ماڵپەڕی ڕۆژنیوزی نزیک لە تەڤگەری ئازادی بڵاویکردووەتەوە " دەستگیرکراوان لە زیندانی کانی گۆمە مانیان لە خورادن گرتووە وەک نیشاندانی ناڕەزایی لە بەرامبەر دەستگیرکردنیان بەبێ هیچ بەهانەیەکی یاسایی و بەرتەسککردنەوەی ئازادیی ڕادەربڕین و چالاکییە مەدەنیی و سیاسییەکان."

دوێنێ ئاسایشی سلێمانی ژمارەیەک ئەندامی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستانی دەستگیکرد کە ویستیان یادی کوژرانی (ساکینە جانسز، لەیلا شایلەمەز و فیدان دۆغان) لە سەکۆی ئازادیی پارکی ئازادیی بکەنەوە، بەڵام ٥٢ کەسیان لێ دەستگیکردن و شەوی ڕابردووش پێنج کەسیان ئازاد کرد.



AM:10:39:12/01/2019