پۆلیس لەسەر هێرشكردنە سەر پزیشكەكەی سلێمانی ڕوونكردنەوە دەدات

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی سەبارەت بە ڕووداوی هێرشكردنە سەر پزیشكەكەی سلێمانی ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، ڕووداوەكە بەهۆی دەستشكانەوەی ئۆتۆمبێل بووە.

لە ڕوونكردنەوەكەدا هاتووە، ئەو پزیشكەی شەوی ڕابردوو لە شەقامی سالم هێرشكرایە سەری، لەبنكەی پۆلیسی بەختیاری سكاڵای لەسەر چەند كەسێك تۆماركردووە، لەبەرامبەردا دادوەر فەرمانی‌ دەستگیركردنی‌ بۆ سێ كەس‌ دەركردووە بەپێی‌ مادەی‌ ٤١٣ لەیاسای‌ سزادانی‌ عێراقی‌، هەروەها فەرمانی‌ دەستبەسەرداگرتنی‌ ئوتومبیلەكەشی‌ دەركردووە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، بەپێی‌ لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان، ئەو كێشەیە بەهۆی دەستشكانەوەی ئۆتۆمبێلەوە بووە و جەختی لەوەشكردووەتەوە، لەئێستادا هێزەكانی‌ پۆلیس سەرقاڵی گەڕانن بۆ دەستگیركردنی تۆمەتبارەكان.

شەوی رابردوو، لە شەقامی سالمی شاری سلێمانی، چەند كەسێك هێرشیانكردە سەر پزیشكێك و برینداریانكرد.



PM:01:35:20/01/2019