"سپی" وینەی مێردمنداڵە شەهیدەکەی شیلادزێ بڵاودەکاتەوە

ئەمڕۆ شەممە ٢٦ی کانونی دووەم ژمارەیەک لە دانیشتوانی ناحیه‌ی شیلادزێ، له‌دژی بۆردومانه‌كانی سوپای توركیا ده‌ستیان به‌ خۆپیشاندان كردو بەهۆی گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزەکانی تورکیا ژمارەیەک خۆپیشاندەر بونە قوربانی.

لەکاتی بەڕێوەچونی خۆپیشاندانی دانیشتوانی شیلادزی 
بەشێك لەو خۆپیشاندەران بەرەو كۆمەڵگەی سیریێ چوون، كە یەكێك لە سەربازگەكانی سوپای توركیای لێیە و، چوونە نێو سەربازگەكە و بەشێك لەو سەربازگەیەیان ئاگر تێبەردا، بەوهۆیەوە ئاڵۆزی نێوان خۆپیشاندەران و هێزەكانی توركیا رویداو لە ئەنجامدا خۆپیشاندەرێک گیانی لەدەستدا و 15 خۆپیشاندەریش برینداربوون.

بەپێی زانیارییەکانی "سپی" ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە مێردمندالێکە بە ناوی"حسێن رێکان حەسەن".

خۆپیشاندانی هاوڵاتیانی شیلادزێ لەکاتێکدایە، له‌ ماوه‌ی سێ رۆژی رابرودا به‌هۆی بۆردومانه‌كانی سوپای توركیاوه‌ پێنج كه‌س له‌ دێره‌لوك و زاخۆ له‌ پارێزگای دهۆك گیانیان لەدەستداوە. 



PM:10:09:26/01/2019