ڤیدیۆ.. دیمەنی باوکی شەهیدەکەی شیلادزێ دەیەوێت بچێتە ناو سەربازگەکەی تورکیا توڕەی خۆی بەسەریاندا بڕژێنێت، بەلآم پۆلیسێک باوەشی پیادا دەکات و ناهێلێت.
رۆژی شەمە ٢٦ی کانونی دووەم، لە شیلادزێ خۆپیشاندانێک دژی بۆردوومانكردنی ناوچەكانیان لەلایەن توركیاوە بەڕێوەچوو، دواتر ژمارەیەک لە خۆپیشاندەران چوونە نێو سەربازگەیەكی سوپای توركیا لە سنوورەكە و چەند ئۆتۆمبێلێکی سەربازیش ئاگریان گرت، لەو خۆپیشاندانەدا گەنجێک گیانی لەدەستداوە و 10ی دیکەش برینداربوون.