ڤیدیۆ:ژاپۆن ئێرانی لە جامی ئاسیا دەرکرد



لە قۆناغی پێش کۆتایی جامی نەتەوەکانی ئاسیای ٢٠١٩، هەڵبژاردەی ژاپۆن توانی ٣-٠ شکست بە هەڵبژاردەی ئێران بهێنێت و سەرکەوتن بۆ یاری کۆتایی بەدەست بهێنێت.
هەردو هەڵبژاردە لە وڵاتی ئیماڕات لە یاریگای بن زاید بە یەکگەیشتن و لە ئەنجامدا ژاپۆن توانی ئاستێکی بەرز پێشکەشبکات و یاریەکە ٣-٠ بباتەوە.
گۆڵەکانیش ' ئۆساکا دوو گۆڵ و هاراگوچی تۆماریان کرد.
ژاپۆن رووبەڕووی ئیماڕات و قەتەر یەکێکیان دەبێتەوە لە یاری کۆتاییدا کە رۆژی سێشەممە ئەنجام دەدرێت.
یاری کۆتایی لە رۆژی هەینی لە نێوان ژاپۆن و براوەی یاری قەتەر و ئیماڕات ئەنجام دەدرێت.






PM:07:15:28/01/2019