لە بەلجیکا هێرشکرایە سەر باڵەخانەی حکومەتی هەرێم

لەلایەن كۆمەڵێك کوردەوە لە وڵاتی بەلجیكا ‌هێرشكرایە سەر باڵەخانەی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان.

لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، چەند کەسێک کورد هێرش دەکەنە سەر باڵەخانەی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەلجیکا.

ئەو چەند کەسە داوای ئەوەی دەچنە بەردەم بیناکە ئاڵای کوردستان  لەبەردەم باڵەخانەکە دادەگرن.

 تا ئێستا میدیاکانی نزیک پارتی و یەکێتی جگە لە رووداو کەسیان ئەم رووداوەیان بڵاونەکرۆدتەوەو شوناسی هێرشبەرەکان نەزانراوە.



PM:03:29:29/01/2019