تورکیا داوای رادەستی ٥٠٠ خۆپیشاندەری شیلادزێ لە پاراستن دەکات"

ماڵپەڕێکی عێراقی لەزاری بەرپرسێکی کوردەوە کە ناوەکەی نەهێناوە، داوایەکی میتی تورکیا لە دەزگای پاراستن ئاشکرا دەکات سەربارەت بە خۆپیشاندانەکەی شارۆچکەی شیلادزێ.

ماڵپەڕی " بەغداد ئەلیوم" ی عێراقی لەزاری بەرپرسێکی کوردەوە بڵاویکردۆتەوە کە میتی تورکیا داوای لە مەسرور بارزانی بەرپرسی دەزگای پاراستن کردووە کە " ٥٠٠ " خۆپیشاندەری شیلادزێ رادەستی دەسەڵاتدارانی تورکیا بکات، تا لەو وڵاتە دادگایی بکرێن.

بەپێی هەواڵەکە ئەو کەسانەی کە میتی تورکیا داوای کردووە ئەو کەسانەن کە لەگرتە ڤیدیۆیەکاندا دەرکەوتوون.

ماڵپەڕەکە هیچی لەسەر هەڵوێستی پاراستن و پارتی ئاشکرا نەکردووە.

رۆژی ٢٦ ی کانوونی دووەم بەرامبەر بۆردومانی ناوچە جیاجیاکانی هەرێم و کوژرانی خەڵکی سڤیل، دانیشتوانی شارۆچکەی شیلادزێ خۆپیشاندانێکیان رێکخست و دواتر چوونە سەر سەربازگەیەکی سووپای تورکیاو کۆنترۆڵیان کرد، لەو خۆپیشاندانەدا مێرمنداڵێک گیانی لەدەستدو ١٠ کەسی تریش برینداربوون.



PM:05:42:30/01/2019