پارێزەرانی گیراوانی ڕووداوەکانی شیلادزێ رونکردنەوەیەک بۆ رای گشتی بڵاودەکەنەوە

پارێزەرانی گیراوانی ڕووداوەکانی شیلادزێ رونکردنەوەیەک بۆ رای گشتی بڵاودەکەنەوە و ڕایدەگەیەنن "ماوەی  ٤٨ کاتژمێرە شێروان شێروانی لە زیندانی زرکا لەلایەن هیزێکی چەکداری نەناسراوەوە بە بێ بریارو  ئاگاداری دادگا  گواستراوەتەوە بۆ شوێنکی نادیار".

لە ڕوونکردنەوەی ئەو پارێزەرانەدا هاتووە "هەموو لایەک لەو مەترسیە ئاگادار دەکەینەوە کە مامەلەکردن لەگەڵ گیراوەکان بەبێ بڕیاری دادگا  لێدانە لە  شکۆی دەسەڵاتی قەزا و  سەروەری یاسا، نابێ چارەنووسی گیراو شون بزر بکریت و مافی زیندانی پێشێل بکریت، تا وەکو  راگیراوان بەبڕیاری دادگا  لێکۆلینەوە لە دۆسیەکانیان تەواو دەبێت".

رونکردنەوەیەک بۆ رای گشتی

ئێمە وەک گروپی پارێزەرانی خۆبەخشی دۆسیەی گیراوانی خۆپیشاندانی شیلادزێ و گیراوانی دهۆک لەسەر هەمان کەیس رایدەگەیەنین....
ماوەی  ٤٨ کاتژمێرە شێروان شێروانی لە زیندانی زرکا لەلایەن هیزێکی چەکداری نەناسراوەوە بە بێ بریارو  ئاگاداری دادگا  گواستراوەتەوە بۆ شوێنکی نادیار،  کە یەکیك بوو  لەو ١٨ گیراوەی بە ماددەی ١٥٦  یاسای سزادانی  عیراقی تۆمەتبارکراون.

دوێنی ٢/١٤ پاش ئەوەی لەلەیەن تیمێکی پارێزەران سەردانی زیندانی زرکایان کرد لەسەر ئەو دەنگۆیەی کە بڵاو ببۆوە لەسەر گواستنەوەی شێروان شێروانی  لە زیندانی زرکا بۆ جێگایەکی نادیار، وە  پاش ئەوی راگوێزانی پشت راستکرایەوە لەلایەن  ئیدارەو قەلمی راگیراوانی زیندان،  بۆیە  هەموو لایەک لەو مەترسیە ئاگادار دەکەینەوە  کە مامەلەکردن لەگەڵ گیراوەکان بەبێ بڕیاری دادگا  لێدانە لە  شکۆی دەسەڵاتی قەزا و  سەروەری یاسا، نابێ چارەنووسی گیراو شون بزر بکریت و مافی زیندانی پێشێل بکریت، تا وەکو  راگیراوان بەبڕیاری دادگا  لێکۆلینەوە لە دۆسیەکانیان تەواو دەبێت

بۆیە چارەنووسی سەلامەتی شێروان شێروانی و هاوڕیکانی لە ئەستۆی دەزگا ئەمنیەکانی دهۆکە ، بە نیگەرانیەوە هەموو لایەک  رۆژی یەکشەم چاوەروانی وەڵامی دادگاین بۆ چارەنووسی شێروان شێروانی و  چاڵاکوانەکانی ترین،
سەرە رای ئەوەی ئێمە لای خۆمان  چەندین ریکخراوی پەیوەندیدارمان لەو کەیسە ئاگادار کردۆتەوە .

ئازادی بۆ گیراوان
سەروەری بۆ یاسا

گروپی پاریزەرانی خۆبەخشی کەیسی گیراوانی شیلادزی گیراوانی  دهۆک
٢/١٥
٢٠١٩


PM:05:17:15/02/2019