حکومەتی کەنەدا ساڵانە هەزاران پەنابەر لە چەندین وڵاتەوە بەمەبەستی نیشتەجێ کردنیان دەباتە وڵاتەکەی، هێنانی ئەو پەنابەرانەیش بە پشت بەستن بە چەند پڕۆگرامێكی وەزارەتی کۆچ و پەنابەران ئەنجامدەدرێت، بڕیارە بۆ سێ ساڵی ئایندە نزتکەی یەک ملیۆن پەنابەر وەربگرێت.
ماڵپەڕی "فۆکس نیوز"ی ئەمەریکیی لینکی کردنەوەی فۆرمەکە و هەڵسەنگاندنی سەرەتایی بڵاوکردووەتەوەو بەپێی لینکی هاوپێچ، کۆمپانیای خزمەتگوزاری جیهانی ( CVP) هەڵسەنگاندنێکی سەرەتایی بۆ زانیارییەکان دەکات و یارمەتی داواکاریش دەدات لەچۆنیەتی پڕکردنەوەی فۆرمەکەدا.
کۆمپانیاکە چۆنیەتی خزمەتگوزارییەکانی خۆی بڵاوکردۆتەوە و ئاماژەی بەوەکردووەکە لەڕێگای راوێژکارێکی شارەزاوە هەڵسەنگاندن بۆ زانیارییەکان دەکەن و ڤیزا و پرۆگرامی گونجاویش بۆ کەسەکە دەستنیشاندەکەن، بەجۆرێک داواکار دڵنیادەکرێتەوە لەگونجاندنی زانیارییەکانی و ئەگەری قبوڵکردن و نەکردنی پێش پێشکەشکردنى فۆرمەکە.
هەروەها ئەوەشدەخەنەڕوو، کۆمپانیاکە لەلایەن حکومەتی کەنەداوە رێگەپێدراوە و بەچەندین زمان خزمەتگوزارییەکانی پێشکەشدەکات و قۆناغەکانی پرۆسەی وەرگرتنەکە ئاساندەکات.
جێی ئاماژەیە لەمەڤامبەر پڕکردنەوەی فۆرمەکەدا و هاوپێچلەگەڵ پێشکەشکردنی چەند خزمەتگوزارییەک بڕێک پارەی کەم وەردەگیرێت، کە کۆمپانیایەکی ناحکومی وەریدەگرێت.
بۆ کردنەوەی فۆڕمەکە کلیک لێرە بکە