وەزارەتی دارایی ڕێنماییەكی بڵاوكردەوە

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕێنماییەكی تایبەت بە فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی حكوومی بە فەرمانبەران دەردەكات.

بەگوێرەی رێنماییەكەی وەزارەتی دارایی كە كە لە 19ی شوباتی 2019 دەرچووە و تیایدا ئاماژە بە چۆنیەتی ئەو رێنماییانە كراوە كە بۆ فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی حكوومی بە فەرمانبەران دەركراوە.

وەزارەتی دارایی ئەوەشی خستووەتەڕوو، كە ئەو فەرمانبەرانەی ئۆتۆمبێلی حكوومیان پێ فرۆشراوە گوژمەی فرۆشتنی ئۆتۆمبێلەكە دەكرێتە پێشینە لەسەریان و بە 10 ساڵ و بە شێوەی 120 پشكی یەكسان و مانگانە لەكاتی دابەشكردنی مووچە پارەكەیان لێوەردەگیرێتەوە.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە "ئەو ئۆتۆمبێلانەی كەسین دەنێردرێن بۆ لێژنەی باڵا بە مەبەستی فرۆشتنیان دواتر دەربكەوێت كە خەرجی بۆ كراوە لەسەر گەنجینەی حكوومەت ئەو كات ماوەی پشكەكانیان كەم دەكرێتەوە لە 10 ساڵ بۆ 4 ساڵ و بەشێوەی 48 پشكی یەكسان و لە مووچەی مانگانە لیێیان وەردەگیرێتەوە".





PM:01:30:21/02/2019