ئەمشەو دیاردەیەکی گەردوونی دەگمەن روودەدات

بڕیارە ئەمشەو شەممە ٢ی ئازار، دیاردەیەكی گەردوونی ڕووبدات، كە هەرسێ هەسارەی زوحەل، زوهرە و موشتەری پێکەوە دەربکەون.

رۆژنامەی میرۆری بەریتانی بڵاویكردەوە، ئەم دیاردە گەردوونییە تایبەتەو هاوڵاتیان دەتوانن بەبێ بەکارهێنانی هیچ ئامێرێكی تەلیسكۆب سێ ئەستێرە لە نزیك مانگ ببینن.

بەپێی رۆژنامەکە، ئەمشەو تیشكی مانگ شێوەی (هیلالی) دەبێت و دەكەوێتە سەر هەسارەی زوهرەو، هەرسێ هەسارەی زوحەل  و زوهرە و موشتەری پێکەوە دەردەکەون.

ئەم ئەستێرانە ئاسایی نین، بەڵكو سێ هەسارەی كۆمەڵەی خۆرن، كە بریتین لە موشتەری و زوحەل و زوهرە ببینن.



PM:12:21:02/03/2019