رۆژنامه‌ی "سه‌ندەی تایمز"ی به‌ریتانی بڵاویكرده‌وه، چه‌كدارانی داعش هه‌ست به تووڕه‌یی و بێئومێدیهكی قووڵ ده‌كه‌ن، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی سه‌ركرده‌ی رێكخراوه‌كه‌یان، خۆی له بیابانه‌كاندا ون كردووه.
ئه‌و رۆژنامه‌یه له راپۆرتێكدا ئاماژه به‌وه ده‌دات، ژماره‌یه‌كی زۆری چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه خۆیان راده‌ستی شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه كردووه و دانیان به‌وه‌دا ناوه، كه خۆ شاردنه‌وه‌ی سه‌ركرده‌كه‌یان ئه‌وانی زۆر تووڕه كردووه، له‌كاتێكدا رێكخراوه‌كه‌یان له رووی جوگرافییه‌وه له رووبه‌ری ته‌نیا نیو میلی چوارگۆشه كه ده‌كاته "1.295م2" له وادی فورات قه‌تیس كراون.
رۆژنامه‌كه نووسیویه‌تی، به‌گوێره‌ی ئه‌و چاوپێكه‌وتنانه‌ی له‌گه‌ڵ چه‌كدار و سه‌ركرده ده‌ستگیركراوه‌كانی داعش كراون، دوای ئه‌وه‌ی به‌غدادی خۆی ون كردووه، بێئومێدیێكی قووڵ چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه‌ی داگرتووه و رێكخراوه‌كه تووشی درز و په‌رته‌وازه‌یی بووه.
محه‌مه‌د عه‌لی، كه چه‌كدارێكی داعشه، هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی كه‌نه‌دییه و له‌لایه‌ن هێزه‌كانی یه‌په‌گه‌وه ده‌ستگیركراوه، به‌و رۆژنامه‌یه‌ی راگه‌یاندووه، "به‌غدادی خۆی له شوێنێك مه‌ڵاسداوه و خه‌ڵكه‌كه‌شی زۆر له‌وه تووڕه بووه".
هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌دا "سه‌ندای تایمز"ی به‌ریتانی له سه‌ر زاری ژماره‌یه‌كی زۆری چه‌كداره ده‌ستگیركراوه‌كانی داعش كه زۆربه‌یان له‌ناو ئه‌و رێكخراوه پله‌ی سه‌ركردایه‌تییان هه‌بوو، گواستییه‌وه، "ئه‌وان له‌و باوه‌ڕه‌دا نین به‌غدادی له‌و شوێنه مابێت كه ئێستا شه‌ڕی تێدایه"، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ناوچه‌ی باغۆز، كه هێزه‌كانی سووریای دیموكرات هه‌وڵی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ده‌ده‌ن.
هه‌ندێك له به‌رپرسانی ئه‌و رێكخراوه ئاماژه‌یان به‌وه داوه، پێده‌چێت سه‌ركرده‌كه‌یان گه‌ڕابێته‌وه عێراق و له شوێنێكی پارێزگای ئه‌نبار خۆی حه‌شاردابێت.
دوای ئه‌وه‌ی له هاوینی ساڵی 2014ـه‌وه كاتێك ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له مزگه‌وتی نوری له شاری مووسڵ بڵاوكرده‌وه و تێیدا دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌تی راگه‌یاند، هیچ گرته‌یه‌كی دیكه‌ی به‌غدادی بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه، ته‌نیا چه‌ند تۆمارێكی ده‌نگی نه‌بن، كه تێیدا داوای له چه‌كدار و شوێنكه‌وتووانی ده‌كرد، خۆڕاگر بن.
دوا تۆمارى ده‌نگیش كه بڵاویكرده‌وه، له مانگی ئابی ساڵی رابردوو بوو، كاتێك داوای له لایه‌نگرانی كرد، به چه‌ك و بۆمب و چه‌قۆ هێرشی سه‌ر ئه‌وروپی و ئه‌مه‌ریكییه‌كان بكه‌ن.
ئێستاش چه‌كدارانی رێكخراوی داعش له ناوچه‌ی باغۆزی سه‌ر به پارێزگای دێرزووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا له لایه‌ن هه‌سه‌ده‌وه له دوا پێگه‌ی جوگرافییان گه‌مارۆ دراون و له هه‌موو لایێكه‌وه هێرشیان ده‌كرێته سه‌ر، به‌و هۆیه‌شه‌وه جگه له كوژرانی ژماره‌یه‌كی زۆری چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه له شه‌ڕ و بۆردومانه‌كاندا، رۆژانه به ده‌یان شوێنكه‌وتووانی به‌غدادی له‌و رۆژنامه‌ی "سه‌ندای تایمز"ی به‌ریتانی بڵاویكرده‌وه، چه‌كدارانی داعش هه‌ست به تووڕه‌یی و بێئومێدیهكی قووڵ ده‌كه‌ن، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی سه‌ركرده‌ی رێكخراوه‌كه‌یان له بری ئه‌وه‌ی شانبه‌شانی چه‌كداره‌كانی له باغۆزی رۆژهه‌ڵاتی سووریا به‌شداری له دوا شه‌ڕدا بكات، خۆی له بیابانه‌كاندا ون كردووه.