ئاوات بۆکانی خۆی رادەستی پۆلیس دەکات

هونەرمەندی میللی ئاوات بۆکانی دوای دوو مانگ لە فەرمانی دەستگیرکردنی ئەمرۆ خۆی ڕادەستی پۆلیس کرد.

عەلی عەبدوڵا بەڕێوبەری پۆلیسی کۆیه لە لێدوانێکدا رایگەیاندووە" ئەمڕۆ کاتژمێر ٤:٣٠ خولەکی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ هونەرمەندی میلی  ئاوات بۆکانی خۆی ڕادەستی پۆلیسی کۆیە کردووە و دوای ئاگادارکردنەوەی دادوەر ئێستا ئەو کەسە لای ئەوان دەست بەسەرە".

بەڕێوەبەری پۆلسی کۆیە بە ئێن ئارتی راگەیاندووە " ئاوات بۆکانی بە مادەی ٤۰٥ فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچوو بوو".

٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ ئاوات بۆکانی دانیشتوی شاری کۆیە لەگەڵ سێ کەسی تر دەچن بۆ ناوچەی چنارۆکی گەشیاری لە نزیک کۆیە، بەڵام بەهۆی دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزییەوە ئاوات بۆکانی تەقە لە دووکەسیان کرد و برینداری کردن و دواتریش فەرمانی دەستگیرکردنی بۆدەرچوو.



PM:06:46:05/03/2019