بریکاری وەزیری ناوخۆ سوپاسی هێزە ئەمنیەکان دەکات

جەلال شێخ کەریم، بریکاری وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێم سوپاسی هێزە ئەمنیەکان دەکات بۆ دۆزینەوەی ئەو کەسانەی پارەی نەخۆشانەی شاریان ڕفاندبوو.

جەلال شێخ کەریم، ڕایگەیاندووە وێرای سوپاس وپێزانینی زۆرمان بۆ هێزەکانی پۆلیس وئاسایش و دژە تیرۆری سلێمانی، دەستخۆشی ورێزی زۆرمان بۆیەکەبەیەکەی ئەو هێزانە هەیە کە لەدوانی روداوی دزینی موچەی نەخۆشخانەی شارەوە خەویان لەخۆیان حەرام کرد، تا دواجار لەدوای نیوەشەو هەمودزەکانیان گرت وپارەکەیان هێنایەوە".

هەروەها دەڵێت "خەلکی بەشەرەفی شاری سلێمانی دلنیا ئەکەینەوە ، ئەوان خاوەنی ئەم رۆلانە بن پشتی لێبەکەنەوە و بەکەمالی ئیسراحەت لێی بخەون.چونکە لێناگەرێن هیچ کەس و لایەک بشێوی بنێتەوەوهەرەشە بێت بۆ.تێکدانی ئارامی شارو سەروەت و سامانی خەلک".


AM:09:00:13/03/2019