بریکارەکەی پۆگبا داوای موچەیەکی خەیاڵی لە ریاڵ مەدرید دەکات

بریکاری پۆل پۆگبای فەرەنسی و یاریزانی هێڵی ناوەندی یانەی مانچستریونایتد، داوای موچەیەکی خەیاڵی لە یانەی ریاڵ مەدرید دەکات، ئەگەر ئەو یانەیە بیەوێت ئەو یاریزانە بباتە ریزەکانیەوە.
دوای ئەوەی پۆگبا رایگەیاند خەونی هەموو یاریزانێکە یاری لە یانەی ریاڵ مەدرید بکات ، لە ئێستادا تا دێت دەنگۆی چوونی ئەو یاریزانە بۆ یانەی ریاڵ مەدرید زیاتر دەبێت.
ئەمرۆ رایۆڵای بریکاری پۆگبا رایگەیاند ئەگەر یانەی ریاڵ مەدرید بیەوێت پۆگبا بباتە ریزەکانیەوە، دەبێت ساڵانە ١٦ ملیۆن یۆرۆ بەو یاریزانە بدات.
بەڵام تا ئێستا یانەی ریاڵ مەدرید هیچ وەڵامێکی بریکارەکەی پۆگبای نەداوەتەوە بۆ پێدانی ئەو موچەیە.



PM:10:16:27/03/2019