په‌رله‌مانتارێکی گۆڕان له‌په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند " ئەگەر پەرلەمان و دادگا لەهەرێمی کوردستان ناتوانن بەرپرسە گەندەڵەکان و مافیاکانی نەوت لەسەر کار لابەرن و فه‌رمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرکەن، ئه‌وا پایتەختی هەرێمی کوردستان مەکەن بەشوێنی مافیا‌و دزەکانی عێراق."
غالب محه‌مه‌د له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا وتویه‌تی"هەر کەسێک فه‌رمانی دەستگیرکردنی بۆ دەردەچێ لەلایەن حکومەتی عێراقەوە ڕاستەخۆ خۆی دەگەیەنێتە پایتەختی هەرێمی کوردستان کە هەولێرە، لەوێشەوە دەست دەکات بە لێدوان دژبە حکومەتی عێراقی، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە سەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەتایبەت سەرانی پارتی بەم کارانەیان سومعەی هەرێمی کوردستانیان لەکەدار کردوە، هەولێریان کردوە بە لانکەی کۆنە بەعسی و گەندەڵ و مافیاکانی عێراق کە دوای ئەوەی فەرمانی دەستگیرکردن و گرتنیان بۆ دەردەچێ، لە هەولێر بەشێوەیەکی شاهانە دەژین."
وتوشیه‌تی"ئەمانە نەک سودیان نەبوە بۆ کورد بەڵکو لە دێرزەمانەوە دژایەتی میللەتی کوردیان کردوە و زیانیان بە میللەتی کورد گەیاندوە، هەر ئەمان بون دژبە مافە ڕەوا کانی کورد دەوەستانەوە، ئێستاش بەهۆی ئەم کەسانەوە پەیوەندیمان لەگەڵ حکومەتی عێراق تێک دەچێت دوایی بە زیانی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەشکێتەوە."
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو"ناکرێت بەهۆی ئەوەی ئەم جۆرە کەسانە کە لە پۆستەکانیان لادەدرێن بەهۆی گەندەڵی ئیدارییەوە ئێمە زیانمان پێ بگات بۆ نمونە وەک (نه‌وفه‌ل عاگوب) پارێزگاری لەسەرکارلادراوی نەینەوا کە فه‌رمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچوە و لێدوان دەدات و دەڵێ من لە هەولێرم!"
ئەو قسانەی پەرلەمانتارەکەی گۆڕان، دوای قسەکانی نه‌وفه‌ل عاگوب، پارێزگاری له‌سه‌ركارلادراوی نه‌ینه‌وا لە هەولێرەوە هات کە دوای ئه‌وه‌ی فه‌رمانی ده‌ستگیركردن و قه‌ده‌غه‌كردنی گه‌شتی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی بۆ ده‌رچو راگه‌یاندوه"ئه‌و هه‌واڵانه‌ی باس له ده‌رچونی فه‌رمانی ده‌ستگیركردن و قه‌ده‌غه‌كردنی گه‌شتی ده‌ره‌وه‌م لێده‌كن، بڕیارێكی له‌و جۆره ده‌رنه‌چوه‌و لێی ئاگادار نه‌كراومه‌ته‌وه، به‌تایبه‌ت كه هه‌موان شوێن و ناونیشانم ده‌زانن."
وتوشیه‌تی"ناتوانم گه‌شتی ده‌ره‌وه‌ی وڵات بكه‌م به‌هۆی ئه‌وه‌ی پاسپۆرته‌كه‌م به‌سه‌رچوه، من ئێستا له‌ماڵی خۆمم له‌هه‌ولێر، هه‌موان ناونیشانم ده‌زانن، هیچ نیاز‌و بیركردنه‌وه‌یه‌كم نییه كه له‌عێراق بچمه ده‌ره‌وه."