تەقە لە باڵەخانەی داواكاری گشتی هەولێر دەکرێت

شەوی رابردوو لەلایەن چەند ئۆتۆمبێلێکی پڕ لە چەکدارەوە تەقە لە بینای داواکاری گشتی هەولێر کرا.

د. تارق نووری، بەڕێوەبەری ئاسایشی هەولێر بە  میدیای نزیک لە پارتی راگەیاند''شەوی رابردوو كەسێك تەقەی بە ئاسماندا كردووە، سەرنجام گولـلەیەك بەر ستارەی بینای داواكاری گشتی هەولێر كەوتووە''.

بەڕێوەبەری ئاسایشی هەولێر ئاماژەی بەوەشکردووە، " لە رێگەی كامێرەكانی چاودێری سەرقاڵی لێكۆڵینەوەین بۆ دەستگیركردنی ئەو كەسەی تەقەیكردوە".


PM:12:53:02/04/2019