دیاردەیەکی گەردونی سەرنجڕاکێش ڕوودەدات

ئەم هەینییە کە دەکاتە 19ی نیسانی 2019 دیاردەیەکی گەردوونی سەرنجڕاکێش روودەدات کە ئەویش دەرکەوتنی مانگی پەمەییە.

ئەم دیاردەیە ساڵانە یەکجار روودەدات و چاوەڕێدەکرێت لە کاتژمێر 03:12 خولەکی پاشنیوەڕۆی هەینییەوە دیاردەکە دەربکەوێت، دیاردەکەش لە چەند ناوچەیەکی گۆی زەوی دەبینرێت کە هەرێمی کوردستانیش یەکێک دەبێت لەو شوێنانە.

رۆژنامەی دەیلی مەیلی بریتانی ئاشکرایکردوە کە ئەم دیاردەیە کاتێک روودەدات کە مانگ دەکەوێتە تەنیشت زەوییەوە و بە تەواوەتی تیشکی خۆر پێیدەگات و رووی رووناک دەبێتەوە.

ناوی ئەم مانگەش لەوێوە هاتووە کە دیاردەکە لە وەرزی بەهاردا روودەدات کە وەرزی دەرکەوتنی گوڵە و لە ئەمریکا و کەنەداش زۆربەی گوڵەکانی ئەم وەرزە پەمەیین.



PM:04:42:16/04/2019