شوێنی ئەبوبەكر بەغدادی ئاشكرا دەكرێت

دوای بڵاوكردنەوەی گرتە ڤیدیۆییەكەی رۆژنامەی تێلیگرافی بەریتانی شوێنی ئەبوبەكر بەغدادی ئاشكرا دەكات.

لە دوای یەكەم دەركەوتنی لە 2014 و خوێندنەوەی وتاری راگەیاندنی خیلافەتەكەی لە مزگەوتی نوری شاری مووسڵ، بەغدادی دوێنێ دووشەممە 29ی نیسانی 2019 لە گرتە ڤیدیۆیەكدا كه لە لایەن دامەزراوەی میدیایی فورقانی سەر بە داعش لە چەناڵێكی تێلیگرام بڵاوكرایەوە دەركەوتەوە.

بەغدادی دانی نا بە شكستی چەكدارانی داعش لە باغۆز و هۆكاری هێرشەكانی سریلانكای بۆ تۆڵەكردنەوە لە شكستی باغۆز گەڕاندەوە سووریشە لەسەر ئەوەی جەنگ دژی خۆرئاوا و چەند وڵاتێكی عەرەبی بكات.

تێلیگراف لە زاری چەند سەرچاوەیەكەوە ئاشكرایكردووە، بەغدادی لە بیابانەكانی رۆژئاوای عێراق و نزیك لە سووریا خۆی حەشارداوە، ئەو ناوچەیەشی سەرۆكی داعشی لێیە رێژەیەكی زۆر كەم دانیشتوانی هەیە.

لای خۆشیەوە، ئەمەریكا بڕی 25 ملیۆن دۆلاری بۆ هەركەسێك تەرخانكردووە كە بتوانێت زانیاریان لەبارەی شوێنی بەغدادی پێبڵێت.




PM:03:36:30/04/2019