له‌سه‌ر رووداوى هێرشكردنه سه‌ر سه‌رۆكى یانه‌ى هه‌ندرێن، پۆلیسى هه‌ولێر راگه‌یه‌ندراوێكى بڵاوكرده‌وه و دەڵێت "ئه‌و کەسانەی به‌چەقۆ هێرشیان كرد، خۆیان رادەستی بنکەی پۆلیس کردووە".
بەگوێرەی راگه‌یه‌ندراوى پۆلیسى هه‌ولێر ، ئه‌و کەسانەی به‌چەقۆ هێرشیان كرده سه‌ر حاكم جه‌مال سه‌رۆكى یانەی ھه‌ندرێن، خۆیان رادەستی بنکەی پۆلیسی شادی کرد.
ئێواره‌ى رۆژى پێنجشه‌ممه پاش كۆتایهاتنى یارییه‌كى خولى لاوانى یانه نایابه‌كانى كوردستان له نێوان سیروانى نوێ و هه‌ندرێن له شارى هه‌ولێر، سەرۆکى یانەى هەندرێن دواى دەمەقاڵێ لەگەڵ براى یەکێک لە یاریزانەکانى هه‌ندرێن ، بە چەقۆ بریندارکرا.
پاش كۆتایهاتنى یارییه‌كی تۆپی پێلە هەولێر لەنێوان حاکم جەمال سەرۆکى یانەى هەندرێن و برای یەکێک لە یاریزانەکانى یانەکەى دەمەقاڵێ دروستبوو و دواتریش حاکم جەمال و هێمنى براى بە چەقۆ هێرشیان کرایە سەر و بریندارکران.