بەڤیدیۆ...دەزگای ئاسایش دانپێدانانی ئەندامە دەستگیرکراوەکانی نەوەی نوێی بڵاوکردەوە

ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم روونكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌ستگیركردنی چه‌ند ئه‌ندامێكی نه‌وه‌ی نوێ بڵاوکردەوە و دەقی دانپێدانانەکەشیان بڵادەکاتەوە.

ده‌قی روونكردنه‌وه‌ی ده‌زگای ئاسایش له‌سه‌ر ده‌ستگیركردنی چه‌ند ئه‌ندامێكی نه‌وه‌ی نوێ .

ئه‌م دۆسیه‌ له‌ رۆژی ٢٤ / ٤ / ٢٠١٩ به‌سكاڵاكردنی په‌رله‌مانتاری جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ ( شادی نه‌وزاد ) و له‌سه‌ر سكاڵای داواكاری گشتی لێكۆڵینه‌وه‌  ده‌ستیپێكرد .

پاڵپشت،  به‌ بڕیاری دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایش ، له‌ رۆژی ٢٩ / ٤ / ٢٠١٩ كه‌ تێدا ھاتووه‌  ( ئه‌م روداوه‌ به‌رنامه‌ بۆ داڕێژراوه‌ واته‌ تاوانی رێكخراوه‌ و سروشتێكی ترسناكی ھه‌یه‌ بۆیه‌ پاڵپشت به‌ ماده‌ی سێ له‌ بڕگه‌ی ھه‌شت له‌ یاسای ده‌زگای ئاسایشی ھه‌رێمی كوردستان ژماره‌ پێنج ساڵی  ٢٠١١ ده‌كه‌وێته‌ چوارچێوه‌ی ده‌سه‌ڵات و تایبه‌تمه‌ندی ده‌زگای ئاسایشی ھه‌رێمی كوردستان بۆیه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌م دۆسییه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت له‌لایه‌ن ده‌زگای ئاسایشی ھه‌رێم )

له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ،  ده‌زگای ئاسایشی ھه‌رێمی كوردستان ، لێكۆڵینه‌وه‌ و  به‌دواداچوونی وردی  ده‌ستپێكرد ، بۆ تاوانێكی رێكخراو ، كه‌ له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه‌ ئه‌نجام دراوه‌ ، له‌ژێر بڕیارو رێنمایی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌. 

 پاش كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و به‌دواداچوونی ورد  ، چه‌ند كه‌سێك ،  له‌ ئوفیسی نه‌وه‌ی نوێ له‌ سلێمانی ، له‌ رێوشوێنیێكی یاسایی و به‌ چاودێری دادوه‌ر ده‌ستگیركران ، به‌شێك له‌و تۆمه‌تبارانه‌ش كه‌ له‌ ئۆفیسی سه‌ره‌كی  ، سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له‌ سلێمانی حه‌شاردرابوون ،   به‌ چاودێری داده‌وه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ ، ھێزه‌كانمان ده‌ستگیریانكردن .

بۆ رایگشتی روونده‌كه‌ینه‌وه‌

ئه‌م كه‌یسه‌ ،  تایبه‌تمه‌ندی ھه‌یه‌ و سروشتێكی ترسناكی ھه‌یه‌ و په‌یوه‌ندیداره‌ ، به‌ ئادابی گشتی و ئه‌خلاقی گشتی و به‌ھا كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه‌. 

بۆیه‌ ده‌زگاكه‌مان تا ئێستا ھیچ رونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاونه‌كردۆته‌وه‌.
به‌ڵام سه‌رئه‌نجام ، بۆئه‌وه‌ی ، رێگریبكه‌ین ،  له‌ شێواندنی راستییه‌كان ، كه‌ به‌ مه‌به‌ست ده‌یانه‌وێت ، كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك چه‌واشه‌ بكه‌ن و راستیته‌كانیان لێبشێوێنن. 

بۆیه‌ ، له‌ پێناو ده‌رخستنی راستییه‌كان و پاراستنی مافی ھه‌موو لایه‌ك و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی ، به‌ پێویستمان زانی ، ئه‌م رونكردنه‌وه‌یه‌ بڵاوبكه‌ینه‌وه‌ ، كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكیش ، له‌ نزیكه‌وه‌ و له‌زاری تۆمه‌تبارانه‌وه‌ گوێبیست و شاھیدی روداوه‌كان بن ، 
تا ھه‌موومان پێكه‌وه‌ ، رێگریبكه‌ین  ، له‌ دووباره‌ ئه‌نجام دانی  ، تاوانی رێكخراوی ، له‌م چه‌شنه‌ ، تا خه‌ڵك ، 
له‌ ژیانێكی ئارام و ئاسوده‌یی و سه‌ربه‌رزانه‌،  بژین و دوربن له‌ ناوزڕاندن ، كه‌ ئه‌مه‌ش ئه‌ركی دامه‌زراوه‌كانی ده‌زگای ئاسایشی ھه‌رێمی كوردستانه‌و له‌م رووه‌شه‌وه‌ درێغیمان نه‌كردوه‌و نایكه‌ین .

ھه‌موو لایه‌كیش دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه‌ ،  كه‌ له‌و په‌ڕی ئاماده‌باشیداین ، رێگه‌ به‌ھیچ كه‌س  و لایه‌نێكیش ناده‌ین ، یاساو مافه‌ تایبه‌تییه‌كان و ژیانی تایبه‌تی خه‌ڵك بشێوێنن ، له‌و پێناوه‌شدا بكه‌ران و تۆمه‌تباران و ھاوكارو ھاوبه‌شه‌كانیان ، ده‌ستنیشانده‌كه‌ین و راده‌ستی عه‌داله‌ت و دادگایان ده‌كه‌ین ، تا سزای خۆیان وه‌ربگرن .

له‌م ده‌رفه‌ته‌دا ، به‌ پێویستیشی ده‌زانین ، داوا بكه‌ین ،
 له‌ په‌رله‌مان و په‌رله‌مانتاران به‌ڕێز  ، له‌ ھه‌رێمی كوردستان ، ھه‌وڵی جدی بده‌ن ، بۆ ھه‌موواركردنه‌وه‌ی یاسای قه‌ده‌غه‌كردنی خراپ به‌كارھێنانی ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندیكردن ، به‌ شێوه‌یه‌ك ، كه‌ سزاكه‌ی توند بكرێت ، به‌تایبه‌ت بۆ تاوانه‌ رێكخراوه‌كان و ئه‌و تاوانانه‌ی كه‌ ھه‌ڕه‌شه‌ن ، بۆ مافی تایبه‌تی خه‌ڵك و كه‌سایه‌تییه‌ گشتییه‌كان.

بۆ ھه‌موو لایه‌كیشی  رونده‌كه‌ینه‌وه‌ ، ئه‌م رێوشوێنانه‌ی گیراونه‌ته‌به‌ر ، له‌ چوارچێوه‌ی رێكاره‌ یاساییه‌كاندان ، ته‌نھا ھێزه‌كانی سه‌ر به‌ده‌زگای ئاسایش بڕیاره‌كانی دادگایان جێبه‌جێكردوه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌كانیش به‌رده‌وامن و له‌به‌ر ھه‌ستیاری دۆسیه‌كه‌ و په‌یوه‌ست به‌ ئاداب و ئه‌خلاقی گشتی و به‌ھا كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ، چه‌ندین زانیاری و به‌ڵگه‌ی مه‌ترسیدار ، په‌یوه‌ست ( به‌ لایه‌نی كۆمه‌ڵایه‌تی و پاراستنی مافی كه‌سێتی ) مان پاراستووه‌و نه‌مان خستۆته‌ ڕوو ، بۆ دادگاو لێكۆڵینه‌وه‌كان جێمانھێشتوون.


له‌گه‌ڵ رێزماندا
ده‌زگای ئاسایشی ھه‌رێمی كوردستان

کلیک بکە بۆ بینیی ڤیدیۆكه‌...

 



PM:02:59:10/05/2019