وێنە؛ بەهۆی بومەلەرزەکە شاخێکی هەرێم داڕما

لە ئەنجامی روودانی بومەلەرزەکەی نیوەرۆی ئەمڕۆ شەممە ١١ی ئایار، شاخی بەمۆ لە رۆژهەڵاتی باشوری دەربەندیخان توشی داڕمان بوو.

نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شەممە 11ی ئایارى 2019 لە کاتژمێر 13:28خولەک، بومه‌له‌رزه‌یه‌ك بە گوڕی 4.9 پلە بە پێوەری رێختەر بە قوڵایی 6 میلروویداو، لە ناوچه‌كانى سنورى پارێزگاى سلێمانى ودەربەندیخان و هه‌ڵه‌بجه‌ و گه‌رمیانى چەند شوێنێکی دیکە هەستیپێکرا. 

پەیامنێری سپی رایگەیاند، کە بەهۆی بومەلەرزەکەوە  شاخی بەمۆ لە رۆژهەڵاتی باشوری دەربەندیخان توشی داڕمان بووە.

لایخۆشیەوە سەنتەری جیۆفیزیکی زانکۆی تاران بڵاویکردەوە، کە بومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.1 پلە بوە بە پێوەری رێختەر لە ناوچەی ئەزگەلەی کرماشان لە قوڵایی هەشت کیلۆمەتر روویداوە.
 
هاوکات سەنتەری ئەوروپیی دەریای سپیی ناوەڕاست بۆ دەستنیشانکردنی بوومەلەرزە رایگەیاند، بوومەلەرزەکە بە گوڕی 5.3 پلەی رێختەر بووە و بە قوڵایی 10 کیلۆمەتر لە سنووری نێوان عێراق و ئێران (باشوور و رۆژهەڵاتی کوردستان)، لە دووری 80 کیلۆمەتر لە سلێمانی و 34 کیلۆمەتر لە هەڵەبجە روویداوە.






PM:03:13:11/05/2019