بازیان .. لەشەڕی دوو بنەماڵەدا کەسێک کوژرا

لەشارۆچکەی بازیانی باشووری رۆژئاوای سلێمانی لە شەڕی دوو بنەماڵەدا کەسێک کوژرا و  کەسێکی دیکەش برینداربوو.

پەیامنێری سپی لەناوچەکە رایگەیاند شەڕەکە بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتی نێوان دوو بنەماڵەوە بووەو لە ئەنجامدا کەسێکی کوژراوەو کەسێکی تریش بریندار بووە.

دوای کوژرانی ئەو کەسەو برینداربوونی هاوڵاتیەکی تر، هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە.



PM:08:43:14/05/2019