شەڕی دوو بنەماڵەکەی بازیان دەستی پێکردەوە

پۆلیسی سلێمانی ئاشکرایکرد، شەڕی نێوان هەردوو بنەماڵەکەی بازیان دەستی پێکردۆتەوە، بەلآم بە هاوكاری هێزە ئەمنیەکان کۆنتڕۆڵکراوە.

سەرکەوت ئەحمەد بەڕێوبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوبەرایەتی پۆلیس بە (سپی) ڕاگەیاند" ئێوارەی دوێنێ لە ئەنجامی شەڕی دوو بنەماڵەدا کەسێک کوژراوەو کەسێکیش بریندارە".

ئەوەشی خستەڕوو، شەڕەکە بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتی نێوان دوو بنەماڵەوە بووەو بەیانی ئەمڕۆش جارێکی دیکە شەڕ دروستبۆتەوەو بە هاوکاری هێزە ئەمنییەکان کۆنترۆڵکراوە.

هاوکات دوای کوژرانی ئەو کەسەو برینداربوونی هاوڵاتیەکی تر، هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە.



PM:12:28:15/05/2019