" ئاگرکەوتنەوەکەی نازسیتی هیچ زیانی گیانی بەدواوە نەبووە "

وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر رایگەیاند" لە ڕوداوی ئاگرکەوتنەوەکەی ئەمشەوی شوقەکانی نازسیتی هیچ زیانێکی گیانی نەبووە" .

 بێوار زەید، وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر، بە "سپی میدیای" ڕاگەیاند" لە ڕوداوی ئاگرکەوتنەوەکەی شوقەکانی نازسیتی هیچ زیانێکی گیانی نەبوەو، خۆشبختانە برینداریش نییە" .

لە درێژەی لێدوانەکەیدا، وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر ئاماژەی بەوەکرد " تیمەکانی بەرگری شارستانی دەستبەجێ گەشتونەتە شوێنی ڕوداوەکە و ئاگرەکەیان کۆنترۆڵکردووە".

ئەمشەو لە یەکەکانی نیشتەجێی " ناز سیتی " لە هەولێر کە ماڵی ژمارەیەکی بەرچاو لە ئەندام پەرلەمان و بەرپرسانی حکومی تیایە، ئاگرێک کەوتەوەو، دواتر لەلایەن تیمەکانی ئاگرکوژاندنەوەوە کۆنترۆڵکرا.



AM:12:20:17/05/2019