سبەی دیاردەیەکی گەردونی لە مەککە ڕودەدات

بەپێی پێشبینیەکانی زانایانی گەردونناسی سبەینێ ۲٨ی ئایاری ۲۰۱۹ دیاردەیەکی گەردونی لەسەر زەوی ڕودەدات.

محەمەد رەزا عەسفورى، زانا و لێکۆڵەرى گەردوونى بۆ ڕۆژنامەى ئەخبارى خەلیج ڕایگەیاندوە،ئەو دیاردە گەردونیە لە سعودیە هەستی پێدەکرێت بەتایبەت شاری مەککە.

محەمەد رەزا ئەوەی خستەڕوو، لەکاتى بانگى نیوەڕۆدا لەسەر کەعبەى پیرۆز تیشکی خۆر بەشێوەیەکی زۆر بەرزو و بە گۆشەى ٩٠ى ستوونى، بە شێوەیەک لەسەر  کەعبەى پیرۆز هیچ سێبەرێکى نابێت.

ئاماژەی بەوەکرد ئەم دیاردەیە سودبەخشە بۆ دیاریکردنی قیبلە و نابێت لەوکاتەدا بەشێوەیەکی ستونی سەیری خۆر بکرێت، چونکە تیشکەکەی زیانێکی زۆر بە چاو دەگەیەنێت.


PM:01:21:27/05/2019