هاوسەری پێشووی ئاشتی هەورامی ببینە بە برینداری

 هاوسەری پێشووی ئاشتی هەورامی وەزیری سامانە سروشتییەكان ( چراخان رەفیق ) وێنەیەکی بە برینداری بڵاوكرایەوە، كە شەوی رابردوو لە فەڕەنسا دووچاری رووداوی هاتووچۆ بوو.

لە پەیچی چراخان ڕەفیق هەواڵ و وێنەی برینداربوونی بڵاوکرایەوە ئەم ڕوداوە بووە جێی گومان لای خەڵک، چونکە سێ ڕۆژ پێش ئێستا ناوبراو هەڕەشەی ئاشکراکردنی دۆسییەی گەندەڵی ئاشتی هەورامی کرد.

هەر لە پەیجی ناوبراوەوە ئەوەشخراوەتە ڕوو، چراخان بە سەختی بریندارەو یەکێک لە پاسەوانەکانی گیانی لە دەست داوەو دوانی دیکەشی برینداربوون.


PM:09:43:28/05/2019