چوار تۆمەتباری روداوەکانی شەوی رابردوو دەستگیرکران

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی چوار تۆمەتباری رایگەیاند،  کە تۆمەتبارن بە کوشتنی گەنجەکەی بەردەم چاڤی لاندو تەقەکردن لە نزیک ستی سینەما.

بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، رایگەیاند" شەوی ڕابردوو لە دەرەوەى پڕۆژەى گەشتیاری چاڤی لاند بەھۆی شەڕ و دەمەبۆڵەی نێوان دوو کەسەوە گەنجێک بەسەختی بریندارکراو دواتر لەنەخۆشخانە گیانی لەدەستدا، مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی فریاکەوتنیش دوو تۆمەتباریان بەتۆمەتی کوشتنی گەنجەکە دەستگیر کرد.

بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی راشیگەیاند،"لەئێستادا تۆمەتبارەکان بەفەرمانی دادوەرو بەپێی مادەی ٤٠٥ لەیاسای سزادان بەندن و لەلایەن بنکەی پۆلیسی ئازادییەوە پەراوی لێکۆڵینەوە بۆ روداوەکە کراوەتەوەو لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن".

سەبارەت بە ڕووداوى تەقەکردنەکەى شەوى ڕابردووى سیتى سینەما  پۆلسیی سلێمانی، ڕوونیکردووەتەوە، ڕووداوەکە بەھۆی دروستبوونی شەڕ و بەدحاڵی بوون لەنێوان چەند کەسێکدا بووە و لەلایەن دوو تۆمەتبارەوە تەقەکراو لەئەنجامدا دووکەس برینداربوون.

پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکردووە، ھەردوو تۆمەتبارەکە بەفەرمانی دادوەر و بەپێی مادەی (٣١/٤٠٥) ڕاگیراون و دەستیش گیراوە بەسەر چەک و ئوتومبێلی تۆمەتبارەکاندا.


PM:04:56:07/06/2019