بەڕێوەبەری هەواڵگهری سەربازی عێراقی ئاشکرایکرد، کە بەغدادی لەناوچەکانی رۆژئاوای نەینەوا خۆی حەشارداوە.
سەعد مەزهەر عەلاق، بەڕێوەبەری هەواڵگهری سەربازی عێراقی رایگەیاند، ئەبوبەکر بەغدادی، خەلیفەی داعش لە ناوچهیهكی نێوان تەلەعفەر و شنگال خۆی حەشارداوە.
وتیشی، کە شوفێر و چەکدارێك یاوەری بەغدادی دەکەن و هیچ کەسێکی دیکەی لەگەڵ نییە.
ئەو بەرپرسە سەربازییە ئاماژەی بەوەشدا، گرتە ڤیدیۆییەکەی بەغدادی لەنێوان 12بۆ 22 ی مانگی ئادار گیراوە.
پێشتر میدیاکان بڵاویانکردبووەوە، خەلیفەکەی داعش لە ناوچەکانی سەر سنووری نێوان سووریا و عێراق هاتووچۆ دەکات و تەنیا چەند کەسێکی لەگەڵ ماوە.