هۆکارى ئاگرکەوتنەوەکەى سنوری کەلار ئاشكرا دەکرێت

ئاسایشى کەلار هۆکارى ئاگرکەوتنەوەکەى دەشتى ساڵح ئاغایان-ی ئاشكرا کرد  کە ٦٠٠ دۆنم دەغڵودانی تێدا سوتا.

لە ڕاگەیەندراوێکدا  کە وێنەیەکی دەست سپی کەوتووە تیایدا ئاسایشى کەلار ئاماژەی بەوەکردووە، دواى ئەوەى ئاگادارکراونەتەوە کە  لە نێوان گوندەکانی دەورە و باریکە ئاگرکەوتووەتەوە  هێزەکانیان چوونەتە شوێنى ڕووداوەکە و هۆکارى سەرەکى ڕووداوەکەشیان دۆزیوەتەوە کە هاوڵاتییەک هەستاوە بە سوتانى پارچەیەک لە زەوییەکەى خۆی بۆ پاکردنەوەى لە جاڕ بەڵام بەهۆى کەشوهەواوە ئاگرەکە تەشەنەى کردووە.
 
ئەوەشی خستەڕوو، ئاگرەکە بووەتە هۆی سووتانی ٦٠٠ دۆنم دەغڵودانی ئەو سنوورە و داواشی کردووە هەر کەسێک سکاڵای یاسایی تۆمار دەکات سەردانی بنکەی ئاسایشی قورەتوو بکات.

لە ماوەى ڕابردوودا بەشێکى زۆر لە دەغڵودانى جوتیارانى کورد لە سنورى گەرمیان کەرکوک و خانەقین و مەخمور سوتێنراون، جوتیارانی کوردیش داوا لە سەرکردایەتیى سیاسیی کورد دەکەن لە بەرامبەر سوتانى دەغڵودانەکانیان بێنە دەنگ.


PM:09:49:09/06/2019