سۆران...پاسێکی گەشتیاری ئاگریگرت

بەرگری شارستانی سۆران بڵاویکردەوە پاسێكی‌ گەشتیاری‌ ئێران لە نزیك ناحیەی خەلیفان لەسەر رێگای‌ نێوان سۆران – هەولێر ئاگری گرت.

بنكەی بەرگری شارستانی سۆران لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە پاشنیوەڕۆی‌ ئەمڕۆ شەممە 15ی‌ حوزەیرانی‌ 2019 ئاگادار كراین كە پاسێك لە جۆری "مەنشا" لە ناحیەی خەلیفان ئاگری گرتووە.

بنكەی بەرگری شارستانی سۆران ڕایگەیاندووە: دەستبەجێ تیمی بنكەكەمان دەرچوو بۆ شوێنی رووداو هەموو سەرنیشیەكان سەلامەت زیانی گیانیی نەبووە، تەنها زیانی ماددی بەر پاسەكە كەوتووە،  ئاگرەكەش كۆنترۆڵ كراوە.



PM:05:51:15/06/2019