سوتاندنی پوش و پاوان قەدەغە کرا

قایمقامیەتی قەزای سەیدسادق، سوتاندنی جاڕی گەنم و جۆ و پوش و پاوان قەدەغە دەكات و هۆشداریش دەداتە ئەو کەسانەی دەبنەهۆی ئاگرکردنەوە بەوەی ت سزای توند دەدرێن.

لە راگەیەندراوێکی قائیمقامیەتی قەزای سیدسادق دا، كە ئاراستەی جوتیاران و هاوڵاتیانی قەزاكەی كردووەو وێنەیەكی دەست سپی كەوتووە، تێیدا ئاماژە بەوە کراوە، ئاگادارتان دەكەین كە سوتاندنی جاڕی ( گەنم و جۆ و پوش و پاوان ) بە هەموو شێوەیەك قەدەغەیە، هەر كەسێكیش ببیتە هۆی هەڵگیرساندن و كردنەوەی ئاگر، بە توندترین شێوە ڕێكاری یاسایی دژی دەگرینەبەر.

لە بەسێکی دیکەی راگەیاندراوەكەدا، قایمقامیەتی قەزای سەیدسادق زیانەكانی سوتاندنی زەوییە كشتوكاڵییەكانی ئاشكراكردووەو داواشی لە موختاری گوندەكان و هاووڵاتیان كردووە، هەر جوتیارێك یان كەسانی تر، ئاگریان لە جاڕو پوش و پاوانەكان بەردا، بەزوترین كات ئاگاداریان بكەنەوە.


AM:12:04:16/06/2019