سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چواڕشەممە ١٩ی حوزەیران، بومەلەرزەیەك لە پارێزگاری ئەرزنجانی باكوری كوردستان روویدا.
بەپێی زانیارییەکان بومەلەرزەكە لە كاتژمێر ٣:٤٥ خولەكی بەیانی، بە گوڕی ٤.١ پلە بە پێوەری رێختەر لە قووڵایی نۆ كیلۆمەتر لە شارۆچكەی ئیلیچی سەر بە ئەنرزنجانی روویداوە.
تا ئیستا هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانە گیانی و ماددیەکان بلاونەکراوەتەوە بومەلەرزەكە روویداوە.