ئاگرێك لە گوندێكی ناحیەی پیرەمەگرون بە هۆكارێكی نادیار كەوتەوە و سووتانی نزكەی 100 دۆنم پووش و پاوانی لێكەوتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ (سپی) نێردراوە، رایگەیاند بە هۆکارێکی نادیار لە سنوری گوندی قۆجەبڵاخی چەمی رەزان ئاگرێك لە پووش و پاوانی ناوچەکە کەوتەوە.
ئەوەشخراوەتە ڕوو، كە دەستبەجێ مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی دارستانی پیرەمەگروون گەیشتنە شوێنی رووداوەکەو بە هاوکاری لەگەڵ ئاگرکوژێنەوەی پیرەمەگروون و خەڵکی ناوچەکە توانیان ئاگرەکە کۆنتڕۆڵی بکەن.
هاوکات ئاگرەكە بووە هۆی سوتانی نزیکەی 100 دۆنم لە پووش و پاوان و سروشتی ناوچە و لێكۆڵینەوەش دەربارەی هۆكاری ئاگركەتنەوەكە دەستیپێكردووە.