ناتۆ پشتیوانی لە ئەمریكا دەكات

سكرتێری گشتی هاوپەیمانی باكووری ئەتڵەسی "ناتۆ" رایگەیاند نیگەرانین لە چالاكیە تێكدەرانەكان و پاڵپشتەكانی ئێران بۆ تیرۆر و تێكدانی بارودۆخی لەناوچەكە، دواش دەكات ئێران بەدەم داواكەی ئەمریكاوە بچێت بۆ گفتوگۆ و دانوستان.

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، ینس شتۆڵنتبێرگ، سكرتێری گشتی ناتۆ هەڵویستی هاوپەیمانێتییەكەی لەبارەی گرژییەكانی نێوان ئەمەریكا و ئێرانی راگەیاند و وتی "ھەموو ھاوپەیمانەكان لە چالاكی تێكدەرانەی ئێران لە ناوچەكە، پرۆگرامی مووشەكی و پاڵپشتیەكانی ئەو وڵاتەكە بۆ گروپە تیرۆریستەكان نیگەرانن".

هەورەها دووپاتیكردەوە، ھەموو ھاوپەیمانان ھاوڕان لەسەر ئەوەی، كە نابێت ئێران پەرە بە پرۆگرامی ئەتۆمی بدات، وتیشی "زۆر گرنگە كە پەیامێكی روون لە ئەمریكاوە بۆ ئێران نێردراوە، كە ئامادەن بۆ گفتوگۆ و كەمكردنەوەی گرژییەكان، چونكە گرنگە لە كەنداو لە گرژی و ھەڵە ھەڵسەنگاندنەكان دووركەوینەوە و خۆمان لە دۆخێك بەدوور بگرین، كە لەوەی ئێستا لە ناوچەكە ھەیە خراپتر بێت".

ئاماژەی بەوەشدا، "مارك ئێسپەر، وەزیری بەرگری ئەمریكا بەوەكالەت لە كۆبوونەوەكەدا بەشدار دەبیت زانیاری لەسەر دۆخەكە دەداتە ئەندامانی ناتۆ".



AM:08:59:27/06/2019