لەگەڵ هەڵگیرسانی هەندێک شەڕی سنوردار لەنێوان رژێمی بەعس و پێشمەرگە لەساڵی ١٩٧٣ و ١٩٧٤ و دواتر دەستکردنەوە بەگفتوگۆ، بەڵام بەپێی راپۆرتی ویکلیکس بارزانی بڕوای بە بەعس نەبووە.
لە راپۆرتێکی تری ویکلیکسدا کە ئەمڕۆ سپی میدیا لە بەشی دۆکۆمێنت بڵاویدەکاتەوە، باس لەساڵەکانی ١٩٧٣ و ١٩٧٤ دەکات، کە رژێمی بەعس و کورد لە یەک کاتدا لە گفتوگۆ و ناوبەناو لە شەڕی سنورداریشدا بوون.
لەو راپۆرتەدا کە باڵویزی ئەمەریکا بۆ وەزارەتی دەرەوەی ناردووە لە بڕگەیەکیدا هاتووە" ده‌رده‌که‌وێت یه‌کێتی سۆڤیه‌ت و پارتی کۆمێنیستی عێراق له‌م بابه‌ته‌دا به‌توندی پشتگیری رژێم ده‌که‌ن. بێجگه له کۆمێنته‌کانی رادیۆی مۆسکۆ که داوا له پارتی ده‌کات پێشنیازی ئۆتۆنۆمی و به‌ره‌ی نیشتمانی په‌سند بکات، سکرتێری گشتی پارتی کۆمێنیستی سوریا، خالد به‌کداش، حزبی توده، پارته کۆمێنیستهکانی لوبنان و ئوردون، هه‌مویان نامه‌یان بۆ پارتی و بارزانی ناردوه و تێیاندا ره‌خنه له پارتی ده‌گرن له سه‌ر شه‌رکردنی دژ به‌کۆمۆنیسته‌کان و نه‌هاتنی بۆ ناو به‌ره‌ی نیشتمانیه‌وه".