بە گوێرەی زانیاریەکانی وه‌زاره‌تی دارایی هەرێمی کوەدستان بڕیارە لە ١/٧/٢٠١٩ مامەڵەی هاوڵاتیان لە سەرجەم بانکەکانی هەرێم ڕابگیرێت.
بەپێی زانیاریەکان، ڕاگرتنی مامەڵەی هاوڵاتیان تەنها لەو ڕۆژەدا دەبێت، بەهۆی ئامادەکردنی بودجه‌ی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵ لە بەرواری ١/٧، و لەڕۆژانی دواتردا ڕایکردنی کاروباری هاوڵاتیان ئاسایی دەبێتەوە.
ساڵانه لەهەرێمی کوردستان له‌سه‌رجه‌م بانكه‌كان دوو ڕۆژ ده‌كرێته پشوو، ته‌نها كاروباری تایبه‌ت به‌بودجه‌ی ساڵ له‌لایه‌ن فه‌رمانبه‌رانەوە ئاماده ده‌كرێت، به‌هاوتاكردنی ساڵانه ناوی ده‌برێت، ڕۆژێکیان دەکەوێتە ١/٧ كه شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵه،ڕۆژی دووەمیان دەکەوێتە ٣٠/١٢، و جگە لەو ڕۆژانە لە سەرجەم ڕۆژەکانی دواتردا مامه‌ڵه‌ی هاوڵاتیان و فه‌رمانگه‌كان بۆ بانكه‌كان ئاسایی ده‌بێته‌وه.