لە ئەڵقەی ئەمڕۆی راپۆرتی ویکلیکس کە ماڵپەڕی سپی بە زمانی کوردی بڵاویدەکاتەوە، نامەیەکی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ مەلا مستەفا سەرکردەی پارتی ئەو دەمەی کورد بڵاودەکاتەوە.
لەراپۆرتی پێش نامەکەدا، ئەمەریکا زانیوویەتی مەلا مستەفا نەخۆشە بۆ چارەسەر لە نەخۆشخانەکانی تارانە. لەو نامەیەشدا کیسنجەر بۆ مەلا مستەفای نووسیووە.
لەو نامەیەی وەزیری دەرەوە بۆ بارزانی هاتووە" زۆر خۆشحاڵ بوم به‌وه‌رگرتنی نامه‌ی رۆژی 22 کانونی دوه‌م 1975 به‌رێزتان.
پێم باشه بزانن که ئێمه ئیعجاب و رێزمان بۆ خۆتان و میلله‌ته‌که‌ت هه‌یه و بۆ ئه‌و هه‌وڵه بوێرانه‌ی ده‌یده‌یت. ئه‌و کێشه و ئهستهنگانهی روبهروتان بونه‌وه زۆر گه‌وره بون، من به‌بایه‌خه‌وه هه‌ڵسه‌نگاندنتان بۆ دۆخی سه‌ربازی و سیاسیم خوێنده‌وه. ده‌توانن دڵنیا بن که نامه‌که‌ت بایه‌خی جدی و له باڵاترین ئاستی ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانی پێ ده‌درێت، چونکه ئێمه گرنگی پێده‌ده‌ین.