دوای مۆرکردنی رێککەوتنی جەزائیر دژی کورد، مەلا مستەفای بارزان لە رێگای چاوپێکەوتنێکەوە لە رۆژنامەی واشنتۆن پۆست، داوای یارمەتی بەپەلە لە ئەمەریکا دەکات.
بەپێی ئەو راپۆرتەی ویکلیکس، JIM HOAGLAND رۆژنامه‌گه‌ری Washington Post له رۆژی 22 ئازار په‌یوه‌ندی به کارمه‌ندانی باڵیۆزخانه‌وه کرد بۆ گه‌یاندنی داوایه‌کی به‌په‌له‌ی سه‌رکرده‌ی کورد، مسته‌فا بارزانی، بۆ حکومه‌تی ئه‌مریکا. HOAGLAND له شه‌وی 19-20 ئازار له کوردستان چاوپێکه‌وتنێکی له گه‌ڵ بارزانیدا سازکردبو.
هەروەها لەو راپۆرتەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکادا حاڵەتی دوای رێککەوتنەکە دەکات لەناو سەرکردایەتی پارتیدا‌و تیایدا هاتووە" رۆژنامەنووسەکە وه‌سفی دۆخی باره‌گای بارزانی به‌وپه‌ری غه‌مبار ده‌کات. ئیدریس بارزانی و محمود عوسمان به‌رامبه‌ر دوا گۆرانکاریه‌کان له باکوری عێراق زۆر بێ ئومێدن (به پێچه‌وانه‌ی خودی بارزانی که تێک نه‌چوه و زۆر به‌ئاگایه).
راپۆرتەکە لەم کۆمێنتە بخوێنەرەوە