ماڵپەڕی " سپی " وەک ماڵپەڕێکی سەربەخۆ بە پێویستی زانی دەست بۆ کارێکی رۆژنامەوانی قورس ببات، ئەویش بڵاوکردنەوەی راپۆرتەکانی " ویکلیکس " کە تایبەتە بەکوردستان.
بەشێوەیەکی گشتی ویکلیکس رێکخراوێکی نێودەوڵەتییە بەدوای قازانجی مادیدا ناگەڕێت، کارەکەی بڵاوکردنەوەی راپۆرتی میدیای تایبەتی و نهێنیە، سەرەتا لە لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت لە ساڵی ٢٠٠٦ دا لەژێر ناوێ رێکخراوی " سەن شاین "ی رۆژنامەوانی دەستیان بەکارکردو، بەڕێوەبەرەکەشی گەنجێکی ئوسترالییە بەناوی " جولیان ئاسانج "ە و لەسەرەتاوە ئاماژەیان بۆ ئەوە کرد کە زیاتر لە ١،٢ یەک ملیۆن و دووسەد هەزار بەڵگەنامەیان لەبەردەستدایەو بڵاویدەکەنەوە.
ئامانجی رێکخراوەکە وەک ئاماژەی بۆ دەکەن ئاشکراکردن و رسواکردنی ئەو سیاسەت و هەڵوێستە نا ئەخلاقایانەیە کە رژێمە سەرکوتکارەکانی ئاسیا و پاشماوەی رژێمەکانی سۆڤیەتی پێشوو و وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و وڵاتانی تریش بەئەمەریکاشەو کە پیادەیان کردووە.
لەنێو ئەو بەڵگەنامانەدا لە سالێ ٢٠١٠دا ویکلیکس ٧٦ هەزارو ٩٠٠ بەڵگەنامەی لەسەر شەڕی ئەمەریکا لە ئەفغانستان بلاوکردەوە، هەر لە هەمان ساڵدا ٤٠٠ هەزار بەڵگەنامەی لەسەر شەڕی ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی لە عێراق بڵاوکردەوە، دواتر ویکلیکس بەلێشاو ئەو برووسکەو نامە نهێنیانەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکای بڵاوکردەوە.
کورد لەنێو ئەو بەڵگەنامانەدا بە بەراورد بە گەلانی تر بەشێکی بچووکی ئەو بەڵگەنامانەی بەردەکەوێت کە بڵاوکراونەتەوەو، ئەمڕۆ هەر خوێنەرێکی ئینگلیزیزان لە هەر کونجێکی ئەم جیهانەدا دەتوانێت ئەو راپۆرتانە ببینێت، بەوانەشەوە لەسەر کوردیش بڵاوکراونەتەوە، کارێکی زۆر نەگونجاویشە هەموو جیهان بتوانێت لەسەر تۆ راپۆرتی نهێنی و ئاشکرا بخوێنێتەوە، کەچی هاوڵاتی کورد لەبەر نەزانینی زمانی ئینگلیزی بەشێکی زۆر لە خوێنەری کورد ناتوانێت هیچ زانیارییەک دەربارەی ئەو راپۆرتانە بزانێت، سپی ئەم ئەرکە قورسەی خستۆتە سەر شانی و لەبەشی دۆکۆمێنتی ماڵپەڕەکەدا هەر رۆژەو بەشێکی ئەو راپۆرتانە بڵاودەکاتەوە کە بەشێکیان مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە ٥٠ ساڵێ رابردووە. بلاوکردنەوەی راپۆرتەکە بەپێی بەرواری راپۆرتەکە لە رووی مێژوویەوە بڵاودەکرێتەوە.
راپۆرتەکان لە زمانی ئیگلیزیەوە دەقاو دەق و زۆر بەجوانی و وەرگێڕدراوەتە سەر زمانێکی رۆژنامەوانی جوانی کوردی و لە بەشی " دۆکۆمێنت"دا بڵاوکراونەتەوە. تێکڕای راپۆرتەکانیش دەقە ئیگلیزیەکەی وەک بڵاوکراونەتەوە لەلای ماڵپەڕی "سپی" پارێزراوە..
راپۆرتی نهێنی ژماره1975BEIRUT03547_b
ئاماده‌کراو له رۆژی شه‌ممه رێکه‌وتی 22 ئازار 1975
له لوبنان – به‌یروت بۆ: وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه / وه‌زیری ده‌ره‌وه، باڵیۆزخانه‌کانی ئه‌مریکا له: میسر/ ئێران ته‌برێز / ئێران ته‌هران / به‌شی دیبلۆماسی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئه‌مریکا به‌غداد / ئوردون / سوریا / تورکیا/ نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان نیۆرک
بابه‌ت: بارزانی داوای پاراستن له ئه‌مریکا ده‌کات
1. JIM HOAGLAND رۆژنامه‌گه‌ری Washington Post له رۆژی 22 ئازار په‌یوه‌ندی به کارمه‌ندانی باڵیۆزخانه‌وه کرد بۆ گه‌یاندنی داوایه‌کی به‌په‌له‌ی سه‌رکرده‌ی کورد، مسته‌فا بارزانی، بۆ حکومه‌تی ئه‌مریکا. HOAGLAND له شه‌وی 19-20 ئازار له کوردستان چاوپێکه‌وتنێکی له گه‌ڵ بارزانیدا سازکردبو. به‌پێی HOAGLAND بارزانی ره‌وشی مه‌سه‌له‌ی کوردی بێ هیوا وه‌سف کردوه و وتوشیه‌تی که له ئاکامی فشاری ئێران‌دا فه‌رمانی به‌پێشمه‌رگه داوه چه‌که‌کانیان دانێن تا به‌خۆرایی خوێنی زیاتر نه‌رژێت. له هه‌مان کاتیش‌دا بارزانی نیدایهکی به‌په‌له‌ی ئاراسته‌ی ئه‌مریکا کردوه و داوای لێکردوه چی له توانایدایه له گه‌ڵ حکومه‌تی عێراق و ئێران بیکات بۆ پاراستنی میلله‌ته‌که‌ی له "جینۆساید" و بۆ خۆی و خێزانه‌که و به‌رپرسه زۆر نزیکه‌کان لێی داوای مافی په‌نابه‌ری له ئه‌مریکا کردوه.
2. HOAGLAND وه‌سفی دۆخی باره‌گای بارزانی به‌وپه‌ری غه‌مبار ده‌کات. ئیدریس بارزانی و محمود عوسمان به‌رامبه‌ر دوا گۆرانکاریه‌کان له باکوری عێراق زۆر بێ ئومێدن (به پێچه‌وانه‌ی خودی بارزانی که تێک نه‌چوه و زۆر به‌ئاگایه).
HOAGLAND وتی چه‌ند یه‌که‌یه‌کی پێشمه‌رگه به‌ره‌و ئێران رۆیشتون و چه‌که‌کانیان به سوپای ئێرانی داوه و بێگومان چه‌ند گروپێکی تری پێشمه‌رگه گوێرایه‌ڵی فه‌رمانه‌که‌ی بارزانی ناکه‌ن و ده‌یانه‌وێت له شاخه‌کان بمێننه‌وه و شه‌ری سوپای عێراق بکه‌ن.
بارزانی به HOAGLANDی وتوه گه‌وره‌ترین خه‌می دۆخی خه‌ڵکی سیڤیلی کورده، چونکه چاوه‌روان ده‌کات به‌زویی له هه‌مو پاراستنێک دژ به برسیه‌تی و نه‌خۆشی و سه‌رما داببرێن و هه‌روه‌ها دوچاری درنده‌ترین مامه‌ڵه‌کردنی ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق ببنه‌وه. کاتێک HOAGLAND پرسیاری لێکردوه ئه‌مریکا چ جۆره کارێکی تایبه‌ت بکات بۆ هێورکردنه‌وه‌ی دۆخه‌که، بارزانی پێشنیازی کردوه که حکومه‌تی ئه‌مریکا نفوزی به‌کاربهێنێت تا ئاگربه‌سته‌که‌ی ئێستا به‌لایه‌نی که‌مه‌وه بۆ مانگێک درێژ بکرێته‌وه، به‌واتایه‌ک تر تا کۆتایی مانگی نیسان.
3. به هه‌ڵسه‌نگاندنیHOAGLAND بارزانی و هه‌واداره زۆر نزیکه‌کانی له ئێستادا باکوری عێراقیان به‌جێهێشتوه و له ئێرانن. HOAGLAND له‌و باوه‌ره‌دایه که ئه‌وان خۆیان دوره‌په‌رێز له کۆنترۆڵکردنی گۆرانکاریه‌کان له کوردستانی عێراق راده‌گرن به‌و هیوایه‌ی ئه‌مه رێگه خۆش بکات ئه‌و سه‌رکردانه‌ی کورد که ماونه‌ته‌وه له گه‌ڵ رژێمی به‌غداد جۆره رێکه‌وتنێک بکه‌ن و رێگری بکه‌ن له تۆڵه‌کردنه‌وه‌ی عێراق له هه‌مو میلله‌تی کورد.
4. به‌شێکی زۆر له‌وانی باسکراون له 1-2 رۆژی ئاینده‌دا له واشنتۆن پۆست بڵاوده‌بێته‌وه، به‌ڵام HOAGLAND بێئۆقره‌یه بۆ گه‌یاندنی به‌په‌له‌ی نیداکهی بارزانی به حکومه‌تی ئه‌مریکا.
راپۆرتی تایبه‌ت و نهێنی ژماره 1975STATE065458_b
ئاماده‌کراو له رۆژی شه‌ممه رێکه‌وتی 22 ئازار 1975
له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه بۆ: ته‌هران، به‌غداد، ته‌لئه‌بیب، به‌یروت، نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان (جنێف)، نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان (نیۆرک)
بابه‌ت: بارزانی داوای پاراستنی ئه‌مریکی کردوه
کۆمێنت و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌کانتان به‌هه‌ند هردهگرین، به‌تایبه‌ت له سه‌ر ئه‌م خاڵانه:
تا چ راده‌یه‌ک مه‌ترسی "جینۆساید" هه‌یه؟
ئایا درێژکردنه‌وه‌ی ئاگربه‌ست بۆ یه‌ک مانگ پێویسته بۆ پاراستنی ژیانی خه‌ڵکی بێ تاوان؟ ئه‌گه‌ر وابێت، چۆن حکه‌مه‌تی ئه‌مریکا کار بۆ درێژکردنه‌وه‌که بکات ؟
تا چ راده‌یه‌ک یارمه‌تی مرۆیی (خۆراک، خه‌یمه، به‌تانی) پێویستن ؟
ئایا لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌کان داوای یارمه‌تیان له ئاژانسه نێوده‌وڵه‌تیه‌کان کردوه؟
تکایه کۆمێنتی خۆشتان بده‌ن له سه‌ر داواکاری که بارزانی و نزیکه‌کان لێی رێگه‌یان پێبدرێت وه‌ک په‌نابه‌ر له ئه‌مریکا وه‌ربگیرێن، ئایا ئێران کێشه‌ی هه‌یه له گه‌ڵ په‌نابه‌ری ئه‌وان؟ INGERSOLL نهێنی.
راپۆرتی تایبه‌ت و نهێنی ژماره 1975BAGHDA00303_b
ئاماده‌کراو له رۆژی دوشه‌ممه رێکه‌وتی 24 ئازار 1975
له به‌غداد بۆ: وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه / وه‌زیری ده‌ره‌وه
بابه‌ت: نیدای بارزانی
1. زۆر به‌توندی دژی ئه‌وه‌م بارزانی و نزیکه‌کان لێی مافی په‌نابه‌ریان له ئه‌مریکا پێبدرێت، تا سه‌رکرده‌کانی حکومه‌تی عێراق قه‌ناعه‌ت بهێنن که ئه‌مریکا یارمه‌تی کورده‌کان نادات و عێراقیه‌کان له ئێستادا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته متمانه‌مان پێده‌که‌ن، ههنگاوێکی له‌و جۆره‌ش ره‌وا نیه بۆ قه‌ناعه‌ت هێنان به شا تا کۆتایی به‌شه‌ره‌که بهێنێت.
له ئێستادا ئه‌سته‌نگی سه‌ره‌کی بۆ ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌کان لابراوه، ئه‌گه‌ر ئێمه په‌نابه‌ریان بده‌ینێ هه‌مو ده‌ستکه‌وته‌کان له ده‌ست ده‌ده‌ین و حزوری سه‌رکرده‌کانی کورد له ئه‌مریکا وه‌ک هۆکارێکی موزعج له ئایندهی په‌یوه‌ندیه دو قۆڵیه‌کاندا ده‌بینرێت.
بارزانی به‌هاندانی شا میلله‌ته‌که‌ی خسته ناو شه‌رێکی بێ هیوا و من هۆکار نابینم تا ئه‌مریکا له ئێستادا کاری له گه‌ڵ بکات، هه‌رچۆنێک بێت ئه‌وه رۆژنامهگهره ئه‌مریکیه رۆمانسیهکانن باس له خه‌باتی ده‌که‌ن.
2. من باوه‌ر ناکه‌م حکومه‌تی عێراق سزای کورد بدات، سیاسه‌تی حکومه‌ت له ساڵی رابوردو بۆ به‌ده‌ستهێنانی متمانه‌یان بوه به‌رێگه‌ی هاندانی داراییه‌وه. هه‌رچۆنێک بێت سوپا نرخێکی زۆری بۆ ئه‌م سه‌رکه‌وتنه داوه و سنور بۆ روداوه لابه‌لاکانی تۆڵه‌کردنه‌وه دژ به پێشمه‌رگه ناوداره‌کان و کوردی بێ تاوان دانراوه.
داوا ده‌که‌ین وه‌زاره‌ت هانی زۆرترین ژماره‌ی په‌یامنێره‌کان بدات تا به‌رێگه‌ی به‌غداده‌وه سه‌ردانی کوردستان بکه‌ن. هه‌مو جۆره چاودێرێک له‌وێ به‌هیچ شێوه‌یه‌ک قبوڵ ناکرێت.
3. ئه‌گه‌ر کورده‌کان له شه‌رکردن به‌ردوام بن ئه‌وا درێژکردنه‌وه‌ی ئاگربه‌ست تا ژیانی بێتاوانان بپارێزرێت پێویسته. ده‌بێت حکومه‌تی ئه‌مریکا بۆ ئه‌و درێژکردنه‌وه‌یه فشار بخاته سه‌ر شا ، من دژ به په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆی ئه‌مریکام له گه‌ڵ حکومه‌تی عێراق و به‌کارێکی خۆ به‌زل زانین و بێ سود ده‌یبینم.
4. گومان نیه که یارمه‌تی مرۆیی پێویسته، حکومه‌تی عێراق له رابوردودا عه‌رزه‌کانی یارمه‌تی ره‌تکردۆته‌وه و پرۆتێستی دژ به‌وانه کردوه که به‌رێگه‌ی ئێرانه‌وه یارمه‌تی په‌نابه‌رانیان داوه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ته‌نها بهتانیش بوبێت. به‌پێی زانیهریهکانی من حکومه‌تی عێراق هیچ داوایه‌کی له رێکخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌کان نه‌کردوه. بۆ حکومه‌تی عێراق پاره کێشه نیه به‌ڵکو لۆجیستیک و دابه‌شکردنی یارمه‌تیه‌کان.
پێم وایه حکومه‌تی عێراق هیچ جۆره یارمه‌تیه‌کی مرۆیی بیانی قبوڵ ناکات و زۆر تایبه‌ت رازی نابێت کارمه‌نده بیانییه‌کان حزوریان هه‌بێت. ده‌شێت وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ئاگاداری رێکخراوی خاچی سوری نێوده‌وڵه‌تی و رێکخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌کانی تر بکات که ئێمه ئاماده‌ین به‌شداری بکه‌ین له هه‌ر پرۆگرامێکدا که له گه‌ڵ حکومه‌تی عێراق له سه‌ری رێک ده‌که‌ون.
GRAHAM نهێنی