ماڵپەڕی " سپی " وەک ماڵپەڕێکی سەربەخۆ بە پێویستی زانی دەست بۆ کارێکی رۆژنامەوانی قورس ببات، ئەویش بڵاوکردنەوەی راپۆرتەکانی " ویکلیکس " کە تایبەتە بەکوردستان.
بەشێوەیەکی گشتی ویکلیکس رێکخراوێکی نێودەوڵەتییە بەدوای قازانجی مادیدا ناگەڕێت، کارەکەی بڵاوکردنەوەی راپۆرتی میدیای تایبەتی و نهێنیە، سەرەتا لە لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت لە ساڵی ٢٠٠٦ دا لەژێر ناوێ رێکخراوی " سەن شاین "ی رۆژنامەوانی دەستیان بەکارکردو، بەڕێوەبەرەکەشی گەنجێکی ئوسترالییە بەناوی " جولیان ئاسانج "ە و لەسەرەتاوە ئاماژەیان بۆ ئەوە کرد کە زیاتر لە ١،٢ یەک ملیۆن و دووسەد هەزار بەڵگەنامەیان لەبەردەستدایەو بڵاویدەکەنەوە.
ئامانجی رێکخراوەکە وەک ئاماژەی بۆ دەکەن ئاشکراکردن و رسواکردنی ئەو سیاسەت و هەڵوێستە نا ئەخلاقایانەیە کە رژێمە سەرکوتکارەکانی ئاسیا و پاشماوەی رژێمەکانی سۆڤیەتی پێشوو و وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و وڵاتانی تریش بەئەمەریکاشەو کە پیادەیان کردووە.
لەنێو ئەو بەڵگەنامانەدا لە سالێ ٢٠١٠دا ویکلیکس ٧٦ هەزارو ٩٠٠ بەڵگەنامەی لەسەر شەڕی ئەمەریکا لە ئەفغانستان بلاوکردەوە، هەر لە هەمان ساڵدا ٤٠٠ هەزار بەڵگەنامەی لەسەر شەڕی ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی لە عێراق بڵاوکردەوە، دواتر ویکلیکس بەلێشاو ئەو برووسکەو نامە نهێنیانەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکای بڵاوکردەوە.
کورد لەنێو ئەو بەڵگەنامانەدا بە بەراورد بە گەلانی تر بەشێکی بچووکی ئەو بەڵگەنامانەی بەردەکەوێت کە بڵاوکراونەتەوەو، ئەمڕۆ هەر خوێنەرێکی ئینگلیزیزان لە هەر کونجێکی ئەم جیهانەدا دەتوانێت ئەو راپۆرتانە ببینێت، بەوانەشەوە لەسەر کوردیش بڵاوکراونەتەوە، کارێکی زۆر نەگونجاویشە هەموو جیهان بتوانێت لەسەر تۆ راپۆرتی نهێنی و ئاشکرا بخوێنێتەوە، کەچی هاوڵاتی کورد لەبەر نەزانینی زمانی ئینگلیزی بەشێکی زۆر لە خوێنەری کورد ناتوانێت هیچ زانیارییەک دەربارەی ئەو راپۆرتانە بزانێت، سپی ئەم ئەرکە قورسەی خستۆتە سەر شانی و لەبەشی دۆکۆمێنتی ماڵپەڕەکەدا هەر رۆژەو بەشێکی ئەو راپۆرتانە بڵاودەکاتەوە کە بەشێکیان مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە ٥٠ ساڵێ رابردووە. بلاوکردنەوەی راپۆرتەکە بەپێی بەرواری راپۆرتەکە لە رووی مێژوویەوە بڵاودەکرێتەوە.
راپۆرتەکان لە زمانی ئیگلیزیەوە دەقاو دەق و زۆر بەجوانی و وەرگێڕدراوەتە سەر زمانێکی رۆژنامەوانی جوانی کوردی و لە بەشی " دۆکۆمێنت"دا بڵاوکراونەتەوە. تێکڕای راپۆرتەکانیش دەقە ئیگلیزیەکەی وەک بڵاوکراونەتەوە لەلای ماڵپەڕی "سپی" پارێزراوە..
راپۆرتی نهێنی ژماره1975BAGHDA00341_b
ئاماده‌کراو له رۆژی یه‌کشه‌ممه رێکه‌وتی 30 ئازار 1975
له به‌غداد بۆ: وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه / وه‌زیری ده‌ره‌وه، باڵیۆزخانه‌کانی ئه‌مریکا له یۆنان، ئێران، لوبنان، تورکیا، نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان (جنێڤ)، نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان (نیۆرک)
بابه‌ت: یارمه‌تی بۆ کورده‌کان
1. حکومه‌تی عێراق هه‌وڵێکی زۆر ده‌دات بۆ قه‌ناعه‌ت هێنان به خه‌ڵکی و تایبه‌ت کورده‌کان که شهر له گه‌ڵ " زومرهکهی بارزانی" ته‌واو بوه و هه‌مو کورده‌کان سود له لێبوردنه‌که ده‌که‌ن. ته‌له‌فزیۆن به‌به‌رفراوانی گه‌رانه‌وه‌ی کورده‌کان په‌خش ده‌کات و چوار ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی قوتری به‌عس جه‌وله له ناوچه‌کانی باکور ده‌که‌ن بۆ پرۆپاگه‌نده کردن بۆ سیاسه‌تی حکومه‌تی عێراق. سه‌ردانی سه‌رۆک وه‌زیرانی ئێران، هوێدا، به‌کارهێنراوه بۆ جه‌ختکردنه‌وه له ئاشتبونه‌وه‌ی نیشتمانی.
3. به‌شی دیبلۆماسی بهرهژهوهندیهکانی ئه‌مریکا سه‌لماندنی سه‌رچاوه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆی نیه بۆ ئیدیعای حکومه‌ت که ژماره‌یه‌کی زۆری کورد لێبوردنه‌که به‌کار ده‌هێنن. راپۆرتی باوهرپێرکراوی په‌یامنێر KNUT ROYCE ئاماژه ده‌کات به‌وه‌ی که بینیویه‌تی چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌ک خۆیان ته‌سلیم ده‌که‌ن و ده‌ڵێت 50% ی شانۆگه‌ریه و 50% راسته. راپۆرتی BBC باس له جوڵاندنی هێزه‌کانی تورکیا بۆ سنورد ده‌کات تا رێگری له کورده‌کان بکه‌ن بچنه ناو تورکیاوه. راپۆرته‌که‌ش ده‌ڵێت زۆر له کورده‌کان پێیان باشتره بچنه وڵاتێکی دراوسێ له‌وه‌ی له سایه‌ی رژێمی به‌عسدا بژین.
3. به‌بۆچونی ته‌هران ئه‌گه‌ر په‌نابه‌ره کورده‌کان به‌ئاگا بن له ئه‌گه‌ری کۆچکردنیان بۆ ئه‌مریکا ئه‌وا داواکردن بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بێئه‌ندازه هه‌ڵده‌کشێت. ده‌بێت پرسیاریش بکه‌ین سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ره‌کانی ئاینده بۆ ئه‌و کوردانه‌ی له تورکیان و له‌وێوه به‌ره‌و وڵاتێکی سێیه‌م برۆن و داوای په‌نابه‌ری بکه‌ن.
4. یارمه‌تی مرۆیی بۆ کورده‌کان له عێراق: لێدوانه‌کان له گه‌ڵ هاوپیشه رۆژئاواییه‌کان جه‌خت له بۆچونه‌که‌م ده‌که‌نه‌وه که حکومه‌تی عێراق نایه‌وێت هیچ یارمه‌تیه‌ک بۆ کورده‌کان له وڵاتێکی سێیه‌م یاخود له رێکخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌کانه‌وه په‌سند بکات. به‌رێوه‌به‌ری گشتی کاروباری سیاسی له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه له دانیشتنی رۆژی 24 ئازار پێی وتم حکومه‌تی عێراق سه‌یری نیشته‌جێکردنه‌وه‌ی کورده‌کان به‌مه‌سه‌له‌یه‌کی ناوخۆی عێراق ده‌زانێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش عێراق توانای زۆری هه‌یه. ئێستاشی له گه‌ڵدا بێت له‌و باوه‌ره‌دام هه‌ر باسکردنێکی ئه‌م بابه‌ته له گه‌ڵ حکومه‌تی عێراقدا هیچی لێ دروێنه ناکرێت، بۆیه ده‌بێت هه‌ڵوێستمان بۆ رای گشتی ده‌ربرینی ویستمان بێت بۆ به‌شداریکردن له هه‌ر هه‌وڵێک که له ئاکامی رێکه‌وتن نێوان رێکخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌کان و حکومه‌تی عێراقدا بکرێت
5. درێژکردنه‌وه‌ی لێبوردن و ئاگربه‌ست: ئه‌گه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئێرانیه‌کان نه‌یانه‌وێت داوا له عێراق بکه‌ن پێناچیت حکومه‌تی عێراق گوێ له لایه‌نێکی تر، وه‌ک جه‌زائیری و میسریه‌کان، بگرێت. به‌پێی زانیهریهکان، حکومه‌تی عێراق تا ئه‌م ساته‌ش رێگه به په‌یامنێره بیانییه‌کان ده‌دات بۆ سه‌ردانی باکور و جه‌خت له داوای پێشوم ده‌که‌مه‌وه که وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه هانی زۆرترین ژماره‌ی په‌یامنێر بدات به‌رێگه‌ی به‌غداده‌وه بۆ کوردستان بچن، له لایه‌ک تیشکخستنه سه‌ر کێشه‌که به‌ردوام ده‌بێت و له لایه‌کی تره‌وه رێگریش له ئه‌گه‌ری سزادانی کورده بێ تاوانه‌کان له لایه‌ن عێراقه‌وه ده‌کات.
6. رۆژنامه‌کان لێره بڵاویان کردۆته‌وه که دکتۆر سعدون خلیفە له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و شاندێکی خاچی سوری عێراقی ئێستا له ئێرانن به مه‌به‌ستی گه‌راندنه‌وه‌ی په‌نابه‌ره‌کان به‌هاوکاری رێکخراوی شیر و خورشیدی ئێرانی. ئاکامی ئه‌م کاره ئاماژه‌ی باشمان به قه‌باره‌ی کێشه‌ی په‌نابه‌ران ده‌داتێ. LOWRIE نهێنی
راپۆرتی تایبه‌ت ژماره 1975BAGHDA00360_b
ئاماده‌کراو له رۆژی چوارشه‌ممه رێکه‌وتی 2 نیسان 1975
له به‌غداد بۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه له واشنتۆن DC
بابه‌ت: کاره‌کانی حکومه‌تی عێراق بۆ چاره‌ی کێشه‌ی کورد
1- پوخته‌یه‌ک: داخستنی سنور و کۆتایی لێبوردن، هه‌وڵه‌کانی به‌رنامه‌ی حکومه‌ت بۆ فریاگوزاری و هاندانی په‌یامنێره بیانییه‌کان بۆ سه‌ردانی باکور، مانگی هه‌نگوینی له گه‌ڵ ئێران به‌رده‌وامه.
2- ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی شۆرش له 31 ئازار رونکردنه‌وه‌یه‌کی بڵاوکرده‌وه تێیدا هاتوه که هێزه‌کانی سوپا له 1 نیسان ده‌ست به حه‌ره‌کات ده‌کاته‌وه و ناچاری ئه‌و که‌سانه ده‌کات، به‌هۆی که‌ش و هه‌واوه و نه‌بونی په‌یوه‌ندیه‌وه یاخود هه‌ر هۆکارێکی تر چه‌که‌کانیان ته‌سلیم نه‌کردوه، که ده‌گه‌رێنه‌وه شوێنه‌کانیان چه‌که‌کان ته‌سلیم به ده‌زگاکانی حکومه‌ت بکه‌ن... تاد.
له رونکردنه‌وه‌که‌دا هاتوه به‌رهه‌ڵستیکردنی هێزه‌کانی سوپا و ئه‌نجامدانی کاری تێکده‌رانه و راده‌ست نه‌کردنه‌وه‌ی چه‌ک به‌توندی سزا ده‌درێت.
3. ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی شۆرش له 31 ئازار درێژکردنه‌وه‌ی لێبوردنی تا 30 نیسان راگه‌یاند تا ده‌رفه‌تی زیاتر بدرێت کورده‌کان له ئێرانه‌وه بگه‌رێنه‌وه.
4. وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئابوری له 1 نیسان رایگه‌یاند که پرۆگرامێکی فریاگوزاری په‌له له پارێزگاکانی باکور جێبه‌جێ ده‌کرێت، وه‌ک دابه‌شکردنی خۆراک و به‌تانی و جلوبه‌رگ. حکومه‌تی عێراق هانی په‌یامنێره بیانییه‌کان ده‌دات تا سه‌ردانی باکور بکه‌ن. JUAN DE ONIS بۆ نیۆرک تایمس و HOLGER JENSEN بۆ ئاژانسی ئه‌سۆشیه‌تید پرێس و G.PRICE بۆ باڵتیمۆر سه‌ن له 1 نیسان به هێلیکۆپته‌ر به‌ره‌و باکور به‌رێکه‌وتن
5. مانگی هه‌نگوینی له گه‌ل ئێران به‌رده‌وامه، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه، حدیپی، له 30 ئازار له سه‌ردانێکی بۆ ئێران گه‌رایه‌وه و رایگه‌یاند کۆبونه‌وه‌ی داهاتوی لیژنه‌ی دیاریکردنی سنور له 17 نیسان له به‌غداد ده‌کرێت. تیمی نیشتمانی فوتبۆڵی ئێران له 5 نیسان ده‌گه‌نه عێراق بۆ چه‌ند یاریه‌ک به‌بۆنه‌ی یادکردنه‌وه‌ی دامه‌زراندنی حزبی به‌عس له 7 نیسان.
LOWRIE