بەستنی پێوەری زیرەك بۆ كارگەكانی سنوری ناحیەی بازیان دەستیپێكرد

هەڵمەتی دانانی پێوەری زیرەكی كارەبا بۆ ماڵ و كارگەكان لە سنوری پارێزگای سلێمانی بەرفراوانتر دەكرێت، لەو چوارچێوەیەشدا بەستنی پێوەری زیرەك بۆ كارگەكانی سنوری ناحیەی بازیان دەستیپێكرد.

ئەمڕۆ پێنج شەممە لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی ئاماژەی بەوەكردووە "ماوەی دوو رۆژە تیمەكانی كۆمپانیای جێبەجێكاری پێوەری زیرەكی كارەبا لە پارێزگای سلێمانی، بەسەرپەرشتی راستەوخۆی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبا لە ناحیەی بازیان، بەستنی پێوەری زیرەك بۆ كارگەكانی سنورەكە بەردەوامە".

ئەوەشی خستووەتەڕوو "دوای تەواوبوونی رووپێوی بەكرەجۆ، لە گەڕەكەكانی بەكرەجۆش دەست بە بەستنی پێوەری زیرەكی كارەبا بۆ ماڵان دەكرێت".



PM:02:57:04/07/2019