ماڵپەڕی " سپی " وەک ماڵپەڕێکی سەربەخۆ بە پێویستی زانی دەست بۆ کارێکی رۆژنامەوانی قورس ببات، ئەویش بڵاوکردنەوەی راپۆرتەکانی " ویکلیکس " کە تایبەتە بەکوردستان.
بەشێوەیەکی گشتی ویکلیکس رێکخراوێکی نێودەوڵەتییە بەدوای قازانجی مادیدا ناگەڕێت، کارەکەی بڵاوکردنەوەی راپۆرتی میدیای تایبەتی و نهێنیە، سەرەتا لە لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت لە ساڵی ٢٠٠٦ دا لەژێر ناوێ رێکخراوی " سەن شاین "ی رۆژنامەوانی دەستیان بەکارکردو، بەڕێوەبەرەکەشی گەنجێکی ئوسترالییە بەناوی " جولیان ئاسانج "ە و لەسەرەتاوە ئاماژەیان بۆ ئەوە کرد کە زیاتر لە ١،٢ یەک ملیۆن و دووسەد هەزار بەڵگەنامەیان لەبەردەستدایەو بڵاویدەکەنەوە.
ئامانجی رێکخراوەکە وەک ئاماژەی بۆ دەکەن ئاشکراکردن و رسواکردنی ئەو سیاسەت و هەڵوێستە نا ئەخلاقایانەیە کە رژێمە سەرکوتکارەکانی ئاسیا و پاشماوەی رژێمەکانی سۆڤیەتی پێشوو و وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و وڵاتانی تریش بەئەمەریکاشەو کە پیادەیان کردووە.
لەنێو ئەو بەڵگەنامانەدا لە سالێ ٢٠١٠دا ویکلیکس ٧٦ هەزارو ٩٠٠ بەڵگەنامەی لەسەر شەڕی ئەمەریکا لە ئەفغانستان بلاوکردەوە، هەر لە هەمان ساڵدا ٤٠٠ هەزار بەڵگەنامەی لەسەر شەڕی ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی لە عێراق بڵاوکردەوە، دواتر ویکلیکس بەلێشاو ئەو برووسکەو نامە نهێنیانەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکای بڵاوکردەوە.
کورد لەنێو ئەو بەڵگەنامانەدا بە بەراورد بە گەلانی تر بەشێکی بچووکی ئەو بەڵگەنامانەی بەردەکەوێت کە بڵاوکراونەتەوەو، ئەمڕۆ هەر خوێنەرێکی ئینگلیزیزان لە هەر کونجێکی ئەم جیهانەدا دەتوانێت ئەو راپۆرتانە ببینێت، بەوانەشەوە لەسەر کوردیش بڵاوکراونەتەوە، کارێکی زۆر نەگونجاویشە هەموو جیهان بتوانێت لەسەر تۆ راپۆرتی نهێنی و ئاشکرا بخوێنێتەوە، کەچی هاوڵاتی کورد لەبەر نەزانینی زمانی ئینگلیزی بەشێکی زۆر لە خوێنەری کورد ناتوانێت هیچ زانیارییەک دەربارەی ئەو راپۆرتانە بزانێت، سپی ئەم ئەرکە قورسەی خستۆتە سەر شانی و لەبەشی دۆکۆمێنتی ماڵپەڕەکەدا هەر رۆژەو بەشێکی ئەو راپۆرتانە بڵاودەکاتەوە کە بەشێکیان مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە ٥٠ ساڵێ رابردووە. بلاوکردنەوەی راپۆرتەکە بەپێی بەرواری راپۆرتەکە لە رووی مێژوویەوە بڵاودەکرێتەوە.
راپۆرتەکان لە زمانی ئیگلیزیەوە دەقاو دەق و زۆر بەجوانی و وەرگێڕدراوەتە سەر زمانێکی رۆژنامەوانی جوانی کوردی و لە بەشی " دۆکۆمێنت"دا بڵاوکراونەتەوە. تێکڕای راپۆرتەکانیش دەقە ئیگلیزیەکەی وەک بڵاوکراونەتەوە لەلای ماڵپەڕی "سپی" پارێزراوە..
راپۆرتی تایبه‌ت و نهێنی ژماره 1976STATE088422_b
ئاماده‌کراو له رۆژی سێشه‌ممه رێکه‌وتی 13 نیسان 1976
له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه واشنتۆن DC
بۆ: باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریکا – ته‌هران، به‌غداد
بابه‌ت: داواکاری بارزانی بۆ سه‌ردانی ئه‌مریکا بۆ چاره‌ی پزیشکی
1. بۆ ته‌هران: محمد دۆسکی، به‌رێوه‌به‌ری کۆمه‌ڵه‌ی کوردی ئه‌مریکی ئێمه‌ی ئاگادار کردۆته‌وه که بارزانی، له گه‌ڵ سێ دۆست، ده‌یه‌وێت بۆ چاره‌ی زیاتری پزیشکی سه‌ردانی MAYO CLINIC بکات. دۆسکی جه‌ختی کرده‌وه که چالاکی سیاسی له ماوه‌ی سه‌ردانه‌که‌دا ناکرێت.
2. هه‌ڵسه‌نگاندنی ئێوه به‌هه‌ند وه‌رده‌گرم، بێئه‌وه‌ی له گه‌ڵ حکومه‌تی ئێران باس بکرێت، ئایا حکومه‌تی ئێران ڤیزه‌ی ده‌رچون و مۆڵه‌تی گه‌رانه‌وه ده‌دات.
3. هه‌رچه‌نده بارزانی داوای په‌نابه‌ری به‌رێگه‌ی کۆمسیۆنی باڵای نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان بۆ په‌نابه‌ران نه‌کردوه، به‌قسه‌ی دۆسکی، بارزانی نایه‌وێت پرۆگرامی نێوده‌وڵه‌تی ئێستا بۆ نیشته‌جێکردنه‌وه یاخود دۆخی ئه‌و کوردانه‌ی له ئێران ماونه‌ته‌وه بخاته مه‌ترسیه‌وه. ده‌بێت روبه‌روی ئه‌و ئه‌گه‌ره ببینه‌وه کاتێک بارزانی له ئه‌مریکا بێت هه‌وڵ بۆ مانه‌وه بدات و خێزانه گه‌وره‌که‌شی بهێنێت. وه‌ڵامی ئێرانیه‌کان چۆن ده‌بیت ئه‌گه‌ر رێگه‌مان پێدا بمێنێته‌وه؟ ئایا پێده‌چێت حکومه‌تی ئێران رێگه به‌خێزانه‌که‌ی بدات بێن بۆ لای بارزانی؟
(کاتێک بارزانی له ئه‌مریکا بێت یا داوای مافی په‌نابه‌ری سیاسی بکات یاخود به‌رێگه‌ی کۆمسیۆنی باڵای نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان بۆ په‌نابه‌ران لای نوێنه‌رایه‌تیان له نیۆرک خۆی تۆمار بکات، کۆمسیۆنی باڵا بریاری داوه په‌نابه‌ره کورده‌کان له پله‌ی یه‌که‌مدا ده‌که‌ونه ژێر مانداتی کۆمسیۆنه‌وه).
4. بۆ به‌غداد: بیرکردنه‌وه‌تان له سه‌ر خاڵه‌کانی سه‌ره‌وه به‌هه‌ند وه‌رده‌گرین.
هێنری کیسینجه‌ر نهێنی.
راپۆرتی ژماره 1976STATE103164_b
ئاماده‌کراو له رۆژی چوارشه‌ممه رێکه‌وتی 28 نیسان 1976
له باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریکا – ته‌هران بۆ: وه‌زیری ده‌ره‌وه
بابه‌ت: داواکاری بارزانی بۆ سه‌ردانی ئه‌مریکا بۆ چاره‌ی پزیشکی
له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و پرسیارانه‌ی کرابون، باڵیۆزخانه زۆر دڵنیا نیه هه‌ڵوێستی حکومه‌تی ئێران به‌رامبه‌ر چاره‌ی پزیشکی بارزانی له ئه‌مریکا چۆن ده‌بێت.
له کاتێکدا باڵیۆز مه‌ودای ئه‌م کێشه‌یه ده‌بینێت، پرسیاره ئایا وه‌زیر ده‌یه‌وێت له‌م کاته‌دا بارزانی له ئه‌مریکا بێت.، یاخود کاتێک دوای ته‌واکردنی چاره‌ی پزیشکی مانه‌وه‌که‌ی درێژ بکاته‌وه. به‌بیرماندا دێته‌وه پێش دوا سه‌ردانی بارزانی بۆ ئه‌مریکا دو یا سێ ئه‌ندامی کۆنگرێس پرسیاریان کرد ئایا بارزانی سه‌ربه‌سته سه‌ردانی ئه‌مریکا بۆ چاره‌ی پزیشکی بکات. وێرای لایه‌نی مرۆیی ئه‌م بابه‌ته، له‌وانه‌یه چه‌ند فاکتۆری سیاسی زه‌روری هه‌بن که وا بکه‌ن حزوری له ئه‌مریکا خوازیار نه‌بێت. پێمان باشه هه‌ڵوێستی وه‌زیر له سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بزانین.
HELMS، SISCO نهێنی
راپۆرت نهێنی ژماره 1976STATE180095_b
ئاماده‌کراو له رۆژی چوارشه‌ممه رێکه‌وتی 21 ته‌موز 1976
له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه بۆ: باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریکا ته‌هران، به‌غداد
بابه‌ت: گۆرانکاریه‌کان له سه‌ردانی بارزانی
1. به‌رێوه‌به‌ری NEA/ARN له رۆژی 9-10 ته‌موز له ROCHESTER – MINNESOTA له گه‌ڵ بارزانی قسه‌ی کردوه. بارزانی ئاماژه‌ی داوه به‌وه‌ی ده‌یه‌وێت بۆ ماوه‌ی 7 تا 8 مانگ له ئه‌مریکا بمێنێته‌وه. دژ به‌خواستی خۆی ئه‌و ئامۆژگاریه‌ی په‌سند کرد که پێی وترا بۆ خۆی باشتره به‌زوترین کات دوای ته‌واوبونی چاره‌ی پزیشکی ئێستای بۆ ئێران بگه‌رێته‌وه. بۆ بارزانی رونکرایه‌وه که ڤیزه‌ی ئه‌مریکای ته‌نها به‌هۆی دۆخی پزیشکیه‌وه پێدراوه و ئه‌مه‌ش به لێکتێگه‌یشتن بوه له گه‌ڵ حکومه‌تی ئێران، باشتره که ته‌واو پێره‌وی رێکه‌وتنه سه‌ره‌تاییه‌که بکرێت. کارمه‌ندی ساواک له‌م دانیشتنه‌دا ئاماده بو و گوێی له داواکاریه‌کانی تری بارزانی بو که له خواره‌وه باسیان ده‌که‌ین.
2. هه‌رچۆنێک بێت چوینه سه‌ر بابه‌تی داواکاریه‌که‌ی تری بارزانی، ئه‌ویش: رێگه‌ی پێ بدرێت چه‌ند رۆژێک له واشنتۆن به‌سه‌ر ببات تا له گه‌ڵ ئه‌و که‌سایه‌تیانه‌ی له رابوردودا بایه‌خیان به مه‌سه‌له‌ی کورد داوه قسه بکات و داتر بۆ چه‌ند رۆژێک پێش گه‌رانه‌وه‌ی بۆ ئێران له پشوخانهیهک له شاخ پشو بدات.
ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌ی بارزانی مه‌به‌ستیه‌تی بیان کات له گه‌ڵ ئه‌مانه‌دا بو:
سیناتۆر JACKSON ، ئه‌ندامی کۆنگرێس له ته‌کساس WILSON و GEORGE MEANY. هه‌روه‌ها بارزانی ناوی وه‌زیری دادی پێشوی، DOUGLAS، برد که له‌وانه‌یه له واشنتۆن نه‌بێت. له‌و باوه‌ره داین رێنه‌گرتن له‌م داواکاریه شانازی بارزانی به‌خودی خۆی راده‌گرێت و ئاسانکاریشه تا هاوکاریمان بکات بۆ ئه‌نجامدانی ئامانجی سه‌ره‌کیمان، ئه‌ویش گه‌رانه‌وه‌ی دروست و یه‌کسه‌ری بۆ ئێران، هه‌روه‌ها رێگری ده‌کات له‌و جۆره چیرۆکانه‌ی وه‌ک حزبه‌که‌ی بارزانی له ماوه‌ی دواییدا باسیان کردوه.
ئێمه له هه‌مان کاتیش‌دا ئه‌وپه‌ری هه‌وڵمان ده‌ده‌ین، بهراوێژکردن له گه‌ڵ ستافی
JACKSON و MEANY و WILSON تا هه‌واڵی نه‌خوازیار له ئاکامی ئه‌و بینینانه
بڵاو نه‌کرێنه‌وه.
3. وێرای هه‌مو هه‌وڵه‌کانمان ئه‌گه‌ر هه‌واڵی سه‌ردانی بارزانی بۆ واشنتۆن دزه بکات، ، ئه‌وا هه‌ڵوێستمان به‌م شێوه‌یه رون ده‌که‌ینه‌وه:
ێ- هاریکاری خواستی بارزانیمان کردوه بۆ چاره‌ی پزیشکی له لایه‌ن ئه‌و پزیشکانه‌ی له رابوردودا چاره‌یان کردوه و شاره‌زای دۆخی ته‌ندروستی بارزانین.
ب- ئێستا چاره‌سه‌رکردنه‌کانی ته‌واو بون، پێش گه‌رانه‌وه‌ی بۆ ئێران ماوه‌یه‌کی کورت پشو ده‌دات و سه‌ردانێکی واشنتۆن ده‌کات.
4. بۆ کارکردن له سه‌ر ئه‌وه‌ی له سه‌ره‌وه باس کراوه تکایه ئاگاداری ئێرانیه‌کان بکه‌نه‌وه که بریارمان داوه رێگه به بارزانی بدرێت بۆ چه‌ند رۆژێک بچیت بۆ واشنتۆن و سه‌ردانێکی کورتی پشوخانهیهکیش بکات. پێمان وایه ئه‌مه باشترین شێوازه بۆ مامه‌ڵه‌کردن له گه‌ڵ بابه‌ته‌که، به‌تایبه‌ت نوێنه‌ری بارزانی له ئه‌مریکا له په‌یوه‌ندیدایه له گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌ی بارزانی ده‌یه‌وێت بیان بینێت.
تا رێگری بکه‌ین له‌وه‌ی له‌و چاوپێکه‌وتنانه‌دا هه‌واڵی نه‌خوازیار بۆ میدیا دزه بکات، چ له‌لایه‌ن ئه‌مریکیه‌کان و چ له لایه‌ن ده‌وروبه‌ری بارزانیه‌وه، تا ئه‌م ساته‌ش نه‌هێڵراوه میدیا به‌سه‌ردانه‌که‌ی بارزانی بۆ ئه‌مریکا بزانێت.
5. ئینتباعی خۆتم بۆ بنێره له سه‌ر وه‌ڵامی ئێرانیه‌کان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته.
کیسینجه‌ر نهێنی