لە راپۆرتێکی دی ویکلیکسدا، مەلا مستەفای بارزان لە رێگای بەڕێوەبەری کۆمەڵەی کوردیەوە لە ئەمریکا، داوای لەو ولاتە کردووە رێگای پێبدرێت بە مەبەستی چارەسەرکردنی پزیشکی سەردانی ئەمەریکا بکات.
لە راپۆرتەکەدا هاتووە کە محەمەد دۆسکی بەڕێوەبەری کۆمەڵەی کوردی ئەمەریکی کە داوای کردووە لە ئەمەریکا رێگا بە بارزانی بدەن بۆ چارەسەر سەردانی ئەو وڵاتە بکات، جەخت بۆ ئەمەریکیەکان لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە بارزانی بۆ چارەسەر سەردانی ئەمەریکا دەکات، نەک کاری سیاسی و هیچ چالاکییەکی سیاسی ئەنجام نادات.
وەک لە راپۆرتەکاندا هاتووە کە زرۆبەیان هێنری کیسنجەر وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا واژووی کردووەو نهێنییە، ئەمەریکا زۆر مکوڕ بووە لەسەر ئەوەی کە سەردانەکەی بارزانی بۆ ئەمەریکا بە نهێنی بەڕێوەبچێت و دزەنەکات بۆ میدیاکان.
بارزانی پێش گەڕانەوەی بۆ ئێران داوای لەئەمریکیەکان کردووە کار ئاسانی بۆ بکەن تا سەردانی وانشتۆنی پایتەخت بکات و لەوێ پشوویەک بدات، هەروەها لەگەڵ هەریەک لە سیناتۆر JACKSON ، ئهندامی کۆنگرێس له تهکساس WILSON و GEORGE MEANY. ههروهها بارزانی ناوی وهزیری دادی پێشوی، DOUGLAS، برد که لهوانهیه له واشنتۆن نهبێت، کۆبێتەوە.