دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ بۆ پۆستی وەزیری پلاندانان یەکلایی کرایەوە

سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە کۆبوونەوەی ئەم پاشنیوەرۆیەدا لە سلێمانی، دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزیری پلاندانان لە کابینەی نوێدا یەکلایی کرایەوە.

هاوکات هەریەک لەقوباد تاڵەبانی بۆ جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ڕێواس فایەق بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان و شێخ جەعفەر شێخ مستەفا بۆ جێگری سەرۆکی ھەرێم یەکلایی کرانەوە.

کۆبوونەوەی سەرکردایەتی یەکێتی بۆ یەکلایی کردنەوەی پۆستی شەش وەزارەت بەردەوامە. 



PM:07:21:06/07/2019