باربیەكەی بۆلیود ڕێنمایی كچان دەكات

خانمە ئەكتەری ناسراوی بۆلیود كاترینا كایف ناسراو بە باڕبی بۆلیود، ئامۆژگاری خانمان دەكات رۆژانە 45 خولەك وەرزش بكەن.

لە دیمانەیەكی تایبەتی رۆژنامەی "ians"ی هندی، كاترینا كایف دەربارەی جوانی بۆ خانمان دەدوێت و دەڵێت "پێموایە بەدەستهێنانی جوانی ئاسانە، ئەگەر رۆژانە 40-45 خولەك خانمان كاتی خۆیان بۆ ڕاهێنانی وەرزشی تەرخان بكەن، چونكە چالاكی جەستەیی لە هەموو شتێك گرنگترە، بێگومان ڕاهێنانی جۆراوجۆر هەیە كە دەتوانن تاقیبكەنەوە، بەڵام گرنگترینیان هەڵبژاردنی ئەوەیە كە بۆ تۆ گونجاوە، بەبێ ئەوەی تەقلیدی كەس بكەیتەوە، خانمان لە ڕێگای جوانی جەستەیانەوە دەتوانن متمانەیان زیاتر بە خۆیان هەبێت". 

كاترینا كایف لەدایكبووی ساڵی 1983یە لە هۆنگ كۆنگ، یەكێكە لە خانمە ئەكتەر و نمایشكارە بەناوبانگەكانی هیندستان و خاوەنی جوانیەكی سەرنجڕاكێشە و بە باڕبیەكەی بۆلیوود یان هیندستان ناسراوە، ساڵی پێشووش وەك جوانترین خانمی 2016 هەڵبژێردرا و خەڵاتی تایبەتی پێبەخشرا.



PM:03:16:07/07/2019