ناوچەیەک لە سنوری سلێمانی دەکرێت بە شوێنیکی گەشتیاری

قائیمقامی دوکان ڕایگەیاند، پڕۆژەی خزمەتگوزاری دەگەیەنرێتە رێگای لاوەكی بێڵ‌ ماوس و سپیل وەی و دەكرێتە ڕێگایەكی سەرەكی تا ببێتە ناوچەیەكی‌ گەشتیاری‌.

قائیمقامیەتی‌ دوكان لە ڕاگەیەندراویکدا ڕایگەیاندووە" بەگوێرەی‌ نووسراوێكی‌ سەرۆكایەتی‌ ئەنجومەنی‌ وەزیران، قوباد تاڵەبانی جێگری‌ سەرۆكی‌ ئەنجومەنی‌ وەزیران رەزامەندی‌ دەربڕی‌ لەسەر تەرخانكردنی‌ بودجە بۆ رێگای لاوەكی بێڵ‌ ماوس و سپیل وەی لە قەزای‌ دوكان تا پرۆژەی‌ خزمەتگوزاری‌ بۆ جێبەجێ‌ بكرێت و ببێتە ناوچەیەكی‌ گەشتیاری‌".

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، قوباد تاڵەبانی جێگری‌ سەرۆك وەزیرانی‌ هەرێمی‌ كوردستان رەزامەندی دەربڕی بە خەرجكردنی (297.650.000) دوو سەد و نەود و حەوت ملیۆن و شەش سەدو پەنجا هەزار دینار، بە مەبەستی سیاج كردن و كۆنكرێت كردنی ڕێگاكە.

بەگوێرەی‌ راگەیەندراوێكی‌ قائیمقامیەتی‌ دوكان لە ماوەیەكی نزیكدا دەست دەكرێت بە جێبەجێكردنی ئەم پڕۆژەیە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، كە هاوكات چەندین كورسی و جێگای ناشتنی دەیان نەمامی گونجاوی تیادا ئامادەدەكرێت و رەچاوی بواری وەرزشیش دەكرێت و چەندین ئامێری وەرزشكردنی تیادا جێگیر دەكرێت تا هاوڵاتیان و گەشتیاران بتوانن لە كاتی سەردانیكردنی، كاتێكی خۆش بەسەر بەرن.

ئەمەش لەکاتێکدا زستانی رابردوو بەهۆی بارانیکی زۆرەوە بێڵ ماوسەکە سەرڕێژ بوەو تاڤگەیەکی سەرنجڕاکێسی لێ دروست بووە. 


PM:09:02:07/07/2019